ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراونی ڕاگیراو له ٤٧ به‌ندیخانه‌ی ئێران بۆ حه‌فتادووشه‌شه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام په‌یوه‌ست به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره بوون و مانیان گرت.
به‌ندكراوانی مانگرتوو به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند: ناترسین و به‌رگری له حه‌قی ژیانمان ده‌كه‌ین. سه‌ره‌تا ئه‌بێ ئاماژه به ساڵڕۆژی شۆڕشی خوێندكاران له ساڵی ٧٨ی هه‌تاوی بكه‌ین و ڕێز له یادی گیانبه‌ختكردووان بگرین. شۆڕشێك كه به وه‌حشیانه‌ترین شێوه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فاشیستی ئیسلامییه‌وه سه‌ركوت كرا به‌ڵام به‌ستێنێكی كاریگه‌ری بۆ شۆڕشه‌كانی دیكه له ساڵه‌كانی ٨٨، ٩٦، ٩٨ و ١٤٠١ درووست كرد و تا گه‌یشتن به ئازادی و به‌ده‌ست هێنانی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس درێژه‌ی هه‌یه. ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر له ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج به‌ندكراوی دیكه‌ی به ئێعدام مه‌حكووم كردووه و ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو نه‌بین و ڕووبه‌ڕووی سزای سێداره نه‌بینه‌وه، سه‌دان به‌ندكراوی دیكه به ناحه‌ق له‌سێداره ده‌درێن.