ڕۆژی ڕابردوو، به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له ناوچه‌كه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به بڕیاری ده‌وڵه‌تی عراق له سنووره‌كانی عراق و سووریه جێگیر كران.
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، هێزه كانی ئه‌و گروپه چه‌كداره له ناوچه سنوورییه‌كانی عراق، هاوكات له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پارێزوانی سنووری عراق، له هه‌وڵی وه‌ده‌ستهێنانی دوایین زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی سووریا له ئه‌و په‌ڕی سنووره‌كان و هه‌روه‌ها ڕێگری له هاتنی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی سووریا بۆ ناو خاكی عراقیان داوه. شایانی باسه له مانگەکانی ڕابردوودا به هۆی گوشاره‌كانی ئا‌مریكا و وڵاتانی دیكه، بڕیار وابوو ئه‌و گروپه چه‌كدارییه چه‌ك بكرێن، به‌ڵام به هۆی به كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی پێشنیاره‌كانی ئا‌مریكا، ڕۆژانه گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی عراق زیاتر ده‌بێته‌وه.
