رۆژی ١١ی ڕهشهممه، كهشتییهكی ئهمریكی به ناوی “یو ئێس ئێس وینستن چێرچڵ”، كه کەشتییەکی جەنگییە و توانای تێکشکاندن و بەرپەرچدانەوەی هێرشی مووشەکیی هەیە و دووەمین کەشتیی جەنگیی ئەمریکییە کە لە ماوەی هەفتەیەکدا بگاتە سنووری ئاویی سوودان، له بهندهرێكی ئهو وڵاته جێگیر بوو.
به پێی راپۆرتهكان، کەشتی “یو ئێس ئێس وینستن چێرچڵ”، لە بەندەری سوودان لەنگەری گرت و باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لە خەرتووم بڵاویکردەوە، ئامانج لە هاتنی ئەو کەشتییە ئەمریکییانە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و هاوکاریکردنی سوودانە بۆ پاراستنی دەسەڵاتی دیموکراسی لە وڵاتەکەدا. جێی ئاماژهیه، گەیشتنی ئەم کەشتییە جەنگییە ئەمریکییانە بۆ ئەو ناوچەیە لەکاتێکدایە، نزیک بەو ناوچەیەی دەریای سوور، ماوهیهك لهوه پێش کەشتییەکی جەنگیی رووسی بەناوی “ئەدمیراڵ گریگۆرۆڤیچ” گەیشتە ناوچەکە و هێزە دەریاییەکانی رووسیاش لەو ناوچەیە سەرقاڵی دامەزراندنی بنکەیەکی دەریایی لۆجستیکین. شایانی باسه، ئەم هەنگاوەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا لە کۆتایی ساڵی رابردوودا سوودانی لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتی تیرۆر دەرهێنا و رووسیاش لە ساڵی رابردوودا رێكهوتننامهیهكی 25 ساڵەی لەگەڵ سوودان واژۆکرد بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی دەریایی لە بەندەری سوودان، بەپێی ئەو رێککەوتنەش رووسیا دەتوانێت تاوەکو چوار کەشتیی جەنگی لە ناوچەکە جێگیربکات لەگەڵ هێنانی 300 سەرباز و تیمی تایبەت بە بنکە سەربازییە دەریاییەکە.