کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

 جێگیرکردنی هێز و کەرەستە سەربازییەکان لە ناوەندە گشتییەکان

جێگیرکردنی هێز و کەرەستە سەربازییەکان لە ناوەندە گشتییەکان 1

بەپێی  دوایین زانیارییەکان، هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە هەندێک ناوچەی پارێزگای کوردستان  بۆ جێگیرکردنی هێز و کەرەستە سەربازییەکان، کەڵکیان لە ناوەندە گشتییەکان وەرگرتووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری مەهاباد، هێزە سەربازییەکان هۆڵی وەرزشیجەلیلی خەسرەوشاهیکە لە تەنیشت قوتابخانەیزانیارهەڵکەوتووە، کردوویانەتە شوێنی جێگیرکردنی هێزەکانیان و ژمارەیەکی بەرچاو لە سەربازان لەو شوێنەدا بینراون. هەروەها لە شاری سەردەشت، ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی سپای پاسداران لە هەندێک قوتابخانە، مزگەوت و ناوەندی فێرکاری جێگیر بوون و هەروەها لە هەندێک شوێنی شاردا هێزە ئەمنیەکان بەشێوەیەکی جیاواز بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی هاتوچۆ دەکەن. جێگای ئاماژەیە، بەکارهێنانی ناوەندە گشتییەکان و خزمەتگوزارییەکان بە مەبەستی سەربازی، لە ماوەی ئەم شەڕەدا نیگەرانیی بەرچاوی لەنێوان دانیشتوانی ناوچەکە دروست کردووە.