کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

جێگیرکردنی هێزەکانی سپای پاسداران لە قوتابخانە و ناوەندە گشتییەکان

جێگیرکردنی هێزەکانی سپای پاسداران لە قوتابخانە و ناوەندە گشتییەکان

بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی گرژییە سەربازییەکان، هێزەکانی سپای پاسداران لە بەشێک لە قوتابخانە، نەخۆشخانە و باڵەخانە گشتییەکان جێگیر کراون.

بەپێی زانیارییەکان، لە شاری شیراز هەندێک پادگان چۆڵ کراون و هێزە سەربازییەکان گواستراونەتەوە بۆ باڵەخانەی قوتابخانەیەکی کچان. سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم گواستنەوەیە لە کاتێکدا ئەنجام دراوە کە هێرشەکان لە چەند شارێکی دیکەدا بەردەوامن. هەروەها چالاکوانانی مەدەنی هۆشداری دەدەن کە بەکارهێنانی ناوەندە مەدەنییەکان وەک شوێنی جێگیرکردنی هێزی چەکدار، ئەم شوێنانە لە دۆخی مەدەنی دەردەهێنێت و ژیانی خوێندکاران، نەخۆشان و دانیشتوانی دەوروبەری دەخاتە مەترسییەکی ڕاستەوخۆوە. لە هەمان کاتدا، ئامۆژگاریی هاووڵاتیان دەکرێت کە لەم بارودۆخەدا، لە کۆبوونەوە یان هاتوچۆی ناپێویست لە دەوروبەری ئەو شوێنانەی کە وەکوو بنکەی سەربازی بەکارهێنراون، خۆیان بەدوور بگرن.