ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌رمانان، ڕژیم بۆ كۆنترۆلكردنی دۆخی گۆرستانی ئایچی سه‌قز، كامێرایی چاودێری دامه‌زراند و هێزه ئه‌منیه‌كانی له ده‌ورووبه‌ری گۆرستانه‌كه جێگیر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به شۆرشی “ژن،ژیان،ئازادی”، ڕژیمی ئیسلامی ترس و دڵه‌ڕاوكێی لێ نیشتووه و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و كاسبكارانی شاڕه‌كانی كردستان ده‌كات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ته‌واوی شه‌قام و مه‌یدانه‌كانی شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان و گۆڕستانی ئایچی “سه‌قز”یان پر له كامێرایی چاودیری كردووه و له هه‌ندێك شوێنیش سه‌نگه‌ریان داناوه و هاوكات هه‌ڕه‌شه‌یان له كاسبكاران و بازاڕیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی مان نه‌گرن.