کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

جێگیركردنی هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ نزیك زیندانه‌كانی سه‌قز و مهاباد

جێگیركردنی هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ نزیك زیندانه‌كانی سه‌قز و مهاباد

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی جۆزه‌ردان، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی له‌ ده‌ورووبه‌ری زیندانه‌كانی سه‌قز و مهاباد جێگیر و كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌ سه‌ر ئه‌و دوو شاره‌دا زاڵ كرد.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له‌ سه‌قز و مهاباد فه‌رمانیان به‌ گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانه‌كانی ئه‌و دوو شاره‌ كردووه‌ ڕێگه‌ له‌ سه‌رهه‌ڵدانی به‌ندكراوان بگرن. له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو به‌ندیخانه‌یه‌ش هێزه‌ ئینتزامییه‌كان جێگیر كراون و ڕێگه‌ له‌ هاتووچۆی خه‌ڵك ده‌گرن.