بەپێی زانیارییه‌كان، ژمارەیەک مووشەکهاوێژ لە شارۆچكەی پیشەسازیی فەرامان لە کرماشان كه شوێنی نیشته‌جێبوونی هه‌زاران كه‌سه جێگیر کراون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆرێک لە خێزانەکان و بەتایبەت خێزانە کەم داهاتەکان لەم ناوچەیەدا دەژین و توانای چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان نییه. به له‌به‌رچاوگرتنی هێرشه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی ئێران، ئه‌گه‌ری به‌ئامانجگرتنی ئه‌و مووشه‌كهاوێژانه له ئارادایه. چالاكانی مه‌ده‌نی داوایان له خه‌ڵك كردووه ناوچه‌ی پیشه‌سازی فه‌رامان چۆڵ بكه‌ن و خۆیان له بنكه نیزامییه‌كانی ڕژیم دوور بخه‌نه‌وه.