له سه‌روبه‌ندی وڵامی كۆماری ئیسلامی به نامه‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ، سپای پاسداران هه‌واڵی جێگیركردنی سه‌كۆ مووشه‌كییه‌كانی له سێ دوورگه‌ی كه‌ندئاوی فارس بڵاو كرده‌وه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، عه‌باس عه‌راقچی له وڵامی ڕۆژنامه‌وانان دا ڕایگه‌یاند: له‌و باروودۆخه‌دا ناتوانین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا وتوووێژ بكه‌ین، بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌بێ هه‌ندێك له سیاسته‌كان بگۆردرێت. هاوكات به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان و ئێران له سه‌ر باروودۆخی ناوچه‌كه گفتگوویان كردووه و فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سپای پاسداران وێنه‌ی مووشه‌كێكی تازه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه توانای بڕینی ٦٠٠ كیلۆمتر مه‌ودای هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكاش ڕایانگه‌یاندووه كه كۆماری ئیسلامی ده‌رفه‌تی نه‌ماوه و ته‌نیا دوو بژارده‌ی له‌به‌رده‌ست دایه یان دانووستان یان جه‌نگ.