بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، چەندین هەزار سەربازی هێزەکانی فیرقەی ٨٢ی هێزە ئاسمانییەکانی ئەرتەشی ئەمریکا، وێڕای هێزە تایبەتەکان و هێزەکانی مارێنز، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر کراون.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، لە لایەن “سێنتکام” فەرماندەیی گشتی ئەرتەشی ئەمریکاوە، پلانی هێرشی زەوینی بۆ سەر پێگە ستراتێژییەکانی ڕژیم و هەروەها دەستبەسەرداگرتنیان، لە بەرچاو گیراوە و ئەگەری هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنێکی زەوینی دەستپێبکات. لە هەرمان کاتدا ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراقی بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمریکاییەکان لە ناوچەکانی باشووری ئێران جێگیر کردووە و ئەگەری ڕوودانی تێکهەڵچوونێکی سەربازی لە ئارادایە.
