کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

جێگیربوونی بێوێنەی هێزە ئەمنییەکان لە کرماشان، ئەردەبیل و بازاڕی تاران

جێگیربوونی بێوێنەی هێزە ئەمنییەکان لە کرماشان ئەردەبیل و بازاڕی

 

ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندان، زۆرێک لە ناوچەکانی ئێران لەوانە کرماشان، ئەردەبیل و بازاڕی تاران، کەشێکی بە تەواوی ئەمنیەتیان بەسەردا زاڵ بوو.

بڵاوەپێکردنی بەربڵاوی یەکە تایبەتەکان و هێزەكانی گەشتی پیادە و ئۆتۆمبێل، لە گەڕەکە پەراوێزییەکانەوە تا ناوەندە ئابوورییەکان، وێنای دۆخێکی ئامادەباشی و نیگەرانی قووڵ و کەشێکی داخراوی شارەکانی بەخۆیەوە گرتووە. کەشێک کە تێکەڵەیەک لە ترسی ئەمنی و بنبەستی ئابووری بەسەر هاوڵاتیاندا دەسەپێنێت. لە کرماشان، ڕاپۆرتە مەیدانییەکان ئاماژە بە جێگیربوونی بێ وێنە و بەربڵاوی هێزی ئەمنی و ئینتیزامییەکاندەکەن لە سەرتاسەری ئەو شارەدا.  بە وتەی شایەتحاڵان، تەنانەت ئەو شوێنانەی کە پێشتر هیچ هێزێکی ئەمنی لێ نەبووە، ئێستا لە ژێر کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی یەکە تایبەتەکاندان.  شایانی باسە بوونی ئەو هێزانە لە گەڕەکە پەراوێزییەکان و میحوەرە سەرەکییەکانی شار و خاڵە هەستیارەکان، کەشوهەوای ترس و نیگەرانی لای خەڵک زیاتر کردووە.