کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

جێگرتنی ٦٠٪ حه‌شیمه‌تی ئێران له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا

جێگرتنی ٦٠٪ حه‌شیمه‌تی ئێران له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا 4

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، ڕۆژنامه‌یجیهانی سه‌نعه‌تله‌ ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لانی ئێران ٢٠٪ حه‌شیمه‌تی ئێران هه‌ژاربوون و به‌ڵام ئێستا ٦٠٪ حه‌شیمه‌تی ئیران له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.

تیتری ئه‌و ڕاپۆرته‌ له‌ ژێر ناوینیو سه‌ده‌ هه‌ڵه‌كردنباس له‌ ساڵی ٥٧ی هه‌تاوی ده‌كات كه‌ ته‌نیا ٢٠ له‌سه‌دی دانیشتووانی ئێران له‌ هه‌ژاریدا ده‌ژیان و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ له‌ ساڵی ٦٨ و كۆتاییه‌كانی شه‌ڕی ئێران و عێراق ٤٠٪ بووه‌ و له‌ ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاویدا، 60 له‌ سه‌دی دانیشتووانی ئێران له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ژیاون و ئه‌مساڵ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه‌، به‌ڵام ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كان ڕێگری ده‌كه‌ن.