میدیاکانی سەر بە حکوومەتی سووریە ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند، سوپای سووریە بەمەبەستی پاراستنی سنوورەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە بەرانبەر دەوڵەتی تورکیە، بڕیارە لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا بەشێک لە هێزەکانی لە ناوچە سنووریەکانی شاری کۆبانێ، منبج و تەل ڕەفعەت لە باکووری شاری حەلەب جێگر بکەن.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانە، بەرپرسانی حکوومەتی سووریە ڕایانگەیاندووە بەشێک لە هێزەکانیان لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیە و لە سنووری چەند ناوچەیەکی ژێر کۆنتڕۆڵی میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە جێگیر دەکەن. جێگای ئاماژەیە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی لە لایەن بەرپرسانی ڕۆژئاوای کوردستانهوه هیچ زانیارییەک لەسەر ئەم بابەتە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نەکراوە.