ڕۆژی دووشمە ۲۸‌ی مانگی خەرمانان، هاوڵاتییەک بە ناوی “سیرووس شەعلانی” ته‌مه‌ن ۲۲ ساڵ و خەڵکی نوراوای لوڕستان، کە بە تاوانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان تۆمەتبار کرابوو، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه له‌كاتی مانگرتنی گشتی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كاتێك ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران به‌ڕێوه ده‌چوو، لە زیندانی ناوەندی کەرەج لەسێدارەدراوە بە بێ ئەوەی لە میدیا و ڕاگەیاندنەکانی ئەو ووڵاتە دا دەنگدانەوەی هه‌بێت.