ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، سزای له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو به‌ناوه‌كانی “سابینا ئیسماعیل زاده” خه‌ڵكی مهاباد و “ئه‌بۆلفه‌زل به‌رقانی نژاد” خه‌ڵكی كه‌ره‌ج له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سابینا ئیسماعیل زاده خوێندكاری بواری ئه‌ندازیاریه و شه‌ش ساڵ له‌وه‌پێش به تۆمه‌تی بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگاوه به ئێعدام مه‌حكووم كرا، هه‌روه‌ها “ئه‌بۆلفه‌زل به‌رقانی نژاد”یش هه‌ر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه حوكمه‌كه‌یان له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.