کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە زیندانی قزلحه‌ساری

بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی فه‌زڵۆڵڵا نەسیری خەڵکی کۆیەشت و حەمزە شەهبازی خەڵکی تاران له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.

فه‌زڵۆڵڵا نەسیری و حەمزە شەهبازی پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو. ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ دوایین دیداریان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان ئه‌نجام دا و به‌یانی چوارشه‌ممه‌ حوكمه‌كه‌ی له‌ زیندانی قزلحه‌سار جێبه‌جێ كرا.