
به پێی ڕاپۆرته‌كان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه، حوکمی له ئێعدامی دوو بەندکراو کە تەمهنیان ٦٠ و ٧٠ ساڵ بووە، لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ جێبەجێ کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “حوسێن کەچنانلوو” تەمەن ٦٠ ساڵ خەڵکی شاری خۆی و “عەبدوڵلا محەمەدزادە” تەمەن ٧٠ ساڵ خەڵکی شاری ورمێ لە زیندانی ناوەندیی ئه‌مشاره جێبەجێ کرا. ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.
