بەپێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی لە زیندانی برووجێرد سەر بە پارێزگای لوڕستان جێبەجێ کرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی بەفرانباری حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی لە زیندانی شاری برووجێرد جێبەجێ کراوە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ناسنامەی یەکێک لەو دوو بەندکراوەی “حشمەت شێخانی” تەمەن ٣١ ساڵ ڕاگەیاندووە کە بە تۆمەتی “كوشتنی ئەنقەست” دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە. ناسنامەی بەندکراوی دیکە هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ئاشکرا نەبووە و میدیا فەرمییەکانی حکوومەتیش هەواڵەکەیان بڵاو نەکردووەتەوە.