ڕؤژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژ، حوکمی لێدانی ٧٢ زهربه شهللاق له هاووڵاتییهكی خەڵکی شاری سنە بهناوی فواد عەنایەتی، لە دادگای ئەمشارە جێبەجێ کرا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، فواد عەنایەتی و ٧ کەسی دیکە، سەرەتای مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی ١٠٤ی دادگای ڕژیم له شاری سنه، بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتیی کۆمەڵگا لەڕێگای بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی نایاسایی” سەرجەم بە ٨٠ مانگ زیندان و لیدانی ٥٩٢ زهربه شهللاق مەحکووم كرابوون. شایانی باسه، ئەو هەشت هاووڵاتییە لە کاتی بەشداری لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەکانی مانگی ڕەزبەری سنە کە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی ئهرتهشی توركییه بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان پێک هاتبوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.