کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

جێبه‌جێ كرانی حوكمی ئێعدامی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری سنه‌

ئێعدامی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری س2نه‌

سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “کەیوان ڕەزاقولی” لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە بەڕێوەچوو.

کەیوان ڕەزاقوڵی تەمەن ٤٣ ساڵ لە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ه‌وه‌ بە تۆمەتی “کوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست” دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیم حوکمی ئێعدامی بەسەردا سه‌پێندرابوو. شایانی باسه‌، هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، میدیاکانی ئێران هیچ زانیاریەکیان لەسەر بەڕێوه‌چوونی ئەم حوکمە بڵاو نەکردووەتەوە.