له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کردنی “چیا ئاقابەیگ پوور”، هاووڵاتی خەڵکی بۆکان كه بە مەبەستی تێپەڕاندنی حۆكمی ١٤ مانگ زیندان و ٦٠ زه‌ربه شه‌لاق، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، حۆكمی شهلاقهكهی له لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه جێبه‌جێ كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو حۆكمی شهلاقهكهی جێبه‌جێ و بڕی ٣٠ ملیۆن تمه‌نیش سزای ماڵی كه به‌سه‌ریدا سه‌پابوو لێی وه‌رگیراوه. “چیا ئاقابەیگ پوور” کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی مانگی گەلاوێژی ئه‌مساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی بۆکان دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی شاری ورمێ ڕاگوێزرابوو.
