ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، حوکمی لە سێدارەدانی دوو هاووڵاتی له شاری ته‌ورێز و بیرجه‌ند جێبەجێ کرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران، “ئه‌میر حسێن ده‌شتبان” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و خه‌ڵكی شاری ته‌ورێز كه پێشتر به تۆمه‌تی “پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی هه‌ینی له زیندانی ناوه‌ندی ته‌ورێز له‌سێداره درا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به ناوی “حسێن عه‌لی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ دانیشتووی گۆندی “سیاهمه‌رد” به تۆمه‌تی “پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر” له زیندانی ناوه‌ندی شاری بیرجه‌ند له سێداره دراوه.
