ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی مانگی جۆزه‌ردان، سزای له‌سێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “وەحید بێهمەرام” خەڵکی شاری ورمێ و “قلیچ شکۆیی” خەڵکی گوندی “نیچەڵان“ی سەر بە شارۆچکەی “سێرو” کە پێشتر بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبه‌ره‌كان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، جێبه‌جێكرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “وه‌حید بێهمه‌رام“، “محەممەد ڕەزا قوربانی” و “قلیچ شکۆیی” پێشتر لە دۆسیەیه‌کەی هاوبەشدا لەلایەن دادگاوه بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبه‌ر، سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، به‌ڵام ئەم سزایە دواتر لەلایەن دادگای باڵای ڕژیمه‌وه هەڵوەشایەوە. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی هه‌ینی “وه‌حید” و “قلیچ” حۆكمه‌كه‌یان جێبه‌جێكراوه به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی “محه‌ممه‌د ڕه‌زا قۆربانی” له‌به‌رده‌ستا نییه.