کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

جێبه‌جێكردنی سزای ئێعدامی “شۆڕش موروه‌تی” له‌ زیندانی سنه‌

جێبه‌جێكردنی سزای ئێعدامی شۆڕش موروه‌تی له‌ زیندانی سنه‌ 2

بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٣١ی گەلاوێژ، سزای سێدارەی “شۆڕش موروەتی”، بەندکراوی خەڵکی سەقز لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.

“شۆڕش موروەتی” ١٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ سزای سێدارەی بەسەردا سەپا. ناوبراو پاییزی ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” و لە کاتی ڕاپەڕینی بەندکراوانی زیندانی سنە بۆ ژووری تاکەکەسی ئیدارەی ئیتلاعات گوازرایەوە. شۆڕش ڕۆژی ٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هه‌تاوی لە کاتی ڕاپەڕینی بەندکراوانی زیندانی سەقز لە بەندیخانە هەڵهات. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی خاکەلێوە هەمان ساڵ، واتە ١٠ ڕۆژ دوای هەڵهاتنی، لە گوندی “سەبەدلوو”ی سەر بە شاری بانە لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “شایان سەعیدپوور” دەستبەسەر کرایەوە.