به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی پووشپه‌ڕ، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “حەبیبوڵڵا ئیلخانی”، خەڵکی شارۆچکەی نۆدشەی سەر بە شاری پاوە و “قاسم سەیدحسێنی”، خەڵکی شاری مەهاباد، لە زیندانی دیزڵ‌ئاوای کرماشان و بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ کرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حه‌بیبۆڵڵا ئیلخانی” ١٢ ساڵ له‌وه‌پێش به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا. هه‌روه‌ها، “قاسم سهیدحسێنی” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ ١٨ ساڵ له‌وه‌به‌ر به هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو ماوه‌ی به‌ندكرانی له زیندانی مهاباد تێپه‌ڕ كرد و سزای له‌سێداره‌دانی له زیندانی ورمێ جێبه‌جێ كراوه.
