ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به‌ناوه‌كانی “سه‌لاحه‌دین مه‌جیدی” و “عه‌بدۆڵڵا خان محه‌ممه‌دی” له زیندانی سه‌ڵماس جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو به‌ندكراوه پێشتر بۆ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر سزای سێداره‌یان به‌سه‌ر دا سه‌پێندرابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوو ده‌زگایی قه‌زایی ڕژیم ٤٥ به‌ندكراوی له سه‌رانسه‌ری ئێران به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له سێداره داوه.
