داگیركه‌ران له ماوه‌ی دوو سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا گه‌لێك جه‌نایاتی خۆفناكیان له سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه‌نجام داوه. ده‌وڵه‌تانی ئیمپریالیستیی ئه‌مڕۆ، میراتگرانی داگیركه‌رانی كۆن، ئێستاش له هه‌ر كوێ به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و سیاسی‌یان ڕێگه بدات، بۆمب و مووشه‌ك به‌سه‌ر خه‌ڵكی وڵاتانی دواكه‌وتوودا به‌رده‌ده‌نه‌وه و جینۆساید و جه‌نایاتی خۆیان له‌ژێرناوی “ده‌خاڵه‌تی مرۆڤدۆستانه” پاساو ده‌كه‌ن.
له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا سێ نموونه له‌م جه‌نایه‌تانه سه‌ره‌نجی میدیاكانی ڕۆژئاوایان به‌ره‌و خۆیان ڕاكێشاوه. سێ نموونه‌یه‌ك كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی كات، برینه قووڵه‌كانیان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌روا ده‌مێنێته‌وه. هاوده‌ستی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه له جینۆسایدی رواندا، هاوده‌ستی حكوومه‌تی ئاڵمان له جینۆسایدی نامیبیا و دۆزرانه‌وه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی منداڵانی خۆجێیی كانه‌دا له كلیساكانی كاتۆلیك.
نموونه‌ی رواندا: رواندا وڵاتێكه له قاره‌ی ئه‌فریقا كه جه‌معییه‌ته‌كه‌ی نزیك ١٣ ملیۆن كه‌سه. له جه‌ره‌یانی شه‌ڕی ناوخۆیی كه له لایه‌ن زلهێزه‌كانی سه‌رمایه‌دارییه‌وه له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵی ئه‌م وڵاته له نێوان دوو گرووپی قه‌ومی “توتسی” و “هوتو” كه‌وته ڕێ، له ماوه‌ی كه‌متر له ١٠٠ ڕۆژدا یه‌ك ملیۆن و ٧٠ هه‌زار كه‌س له قه‌ومی “توتسی” له لایه‌ن قه‌ومی “هوتو”وه كوژران. له‌م جینۆسایده‌دا هه‌زاران كه‌س له‌و هوتویانه‌ی كه دژی ئه‌نجامدانی ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ش بوون، كوژران. سه‌ره‌ڕای ئه‌م جینۆسایده بێره‌حمانه‌یه، هوتوكان توانییان له‌م شه‌ڕه‌دا سه‌ركه‌ون. حكوومه‌تی فه‌ڕانسه له سه‌رده‌می “فرانسوا میتران”دا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی كه‌مینه‌ی هوتو به سه‌رۆكایه‌تیی “جووین جبیاریمانا” په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر نزیكی هه‌بوو. حكوومه‌تی ئه‌وكاتی فه‌ڕانسه به دیاریكردنی ناوچه‌یه‌كی ئه‌من له ڕواندا، له نیزامییانی هوتو پشتیوانی كرد. كاتێكیش كه هوتوكان شكستیان خوارد، سه‌ران و نیزامییانی ئه‌م گرووپه‌یان له ناو كه‌مپه‌كانی خۆیاندا شارده‌وه. حكوومه‌تی رواندا له ماوه‌ی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه‌ی به ده‌ست هه‌بوون له‌م جینۆسایده‌دا تۆمه‌تبار كردووه، به‌ڵام حكوومه‌تی فه‌ڕانسه هه‌موو جارێ ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه. زۆرێك له ئاكادێمیسیه‌نه‌كان، ڕووناكبیران و هێزه چه‌په‌كان له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا هه‌وڵیان داوه تا پانتایی ئه‌م جه‌نایه‌ته ڕوون بكه‌نه‌وه. ئه‌وان داوای ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئارشیوی كۆشكی ئێلیزه و ئه‌رته‌شی فه‌ڕانسه‌یان ده‌كرد به‌ڵام به‌رده‌وام حكوومه‌ت ڕێگه‌ی پێنه‌ده‌دان ده‌ستیان به‌و به‌ڵگانه ڕابگات. له درێژه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه‌دا سه‌ره‌نجام له ساڵی ٢٠١٩دا ئێمانۆئێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری ئێستای فه‌ڕانسه، ڕێگه‌ی به گرووپێك له مێژووناسان به ڕێبه‌ریی “وینسێنت دوكلێرت” دا كه به هێندێك له‌و به‌ڵگانه ده‌ستیان ڕابگات. پاشان كۆمیسیۆنێك پێكهات و ئه‌م گرووپه ده‌ستیان كرد به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕۆڵی فه‌ڕانسه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و به‌ڵگانه‌ی كه له ئیختیاریان دابوو. به تازه‌یی ئه‌م كۆمیسیۆنه ڕاپۆرتێكی هه‌زار لاپه‌ڕه‌یی سه‌باره‌ت به‌م جه‌نایه‌ته بڵاوكردووه‌ته‌وه. ئاكامگیریی ئه‌م ڕاپۆرته به‌م شێوه‌یه: فه‌ڕانسه دیكتاتۆریی هوتوكانی به‌هێز كردووه، فه‌ڕانسه بێ شه‌رت و مه‌رج له ڕه‌گه‌زپه‌رستیی قه‌ومی هوتو به ڕێبه‌ریی “جووین جبیاریمانا” سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكاتی رواندا و ڕژیمی ئه‌نجامده‌ری جینۆساید پشتوانیی كردووه و هه‌ربۆیه به‌رپرسایه‌تیی قورسی كوژرانی یه‌ك ملیۆن مرۆڤی وه‌ئه‌ستۆیه.
ساڵی ٢٠٢٠ یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین به‌رپرسانی قه‌ومی هوتو له‌م جینۆسایده‌دا واته “فلیسین كابوگا” پاش ٢٥ ساڵ له پاریس ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و كه‌سه ساڵانێكی زۆر بوو كه به شوێنی‌دا ده‌گه‌ڕان و هیچ كه‌س له شوێنی نیشته‌جێ بوونی ئاگادار نه‌بوو. كابوگا كه له ئێستادا ٨٥ ساڵه و قه‌راره له دادگای لاهه به‌خاتری جه‌نایه‌ت دژبه مرۆڤایه‌تی دادگایی بكرێ، له وڵاتی فه‌ڕانسه ده‌ستبه‌سه‌ره.
كاره‌ساتی جینۆسایدی توتسییه‌كان له‌به‌ر چاوی كراوه‌ی دنیا به ڕووماڵی كامڵی هه‌واڵی میدیاكان و بێ كرده‌وه‌یه‌یی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام درا. بۆ نموونه له سه‌ره‌تای جینۆسایده‌كه‌دا هه‌زار هێزی ئۆرووپایی بۆ بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌سانی بیانی له رواندا ناردران كه به خێرایی ئه‌م وڵاته‌یان جێهێشت. یان ئاشتیوانانی بێلژیكیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، مه‌دره‌سه‌یه‌ك كه ٢ هه‌زار توتسی په‌نایان بۆ بردبوو پاش فه‌رمانی پاشه‌كشه به‌جێیان هێشت و ئه‌وه‌ش قه‌تڵوعامی گشت ئه‌م به‌نابه‌رانه‌ی لێكه‌وته‌وه. واحیده‌كانی فه‌ڕانسه‌وی له چوارچێوه‌ی هێزی پاراستنی ئاشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌م وڵاته‌دا جێگیر كرابوون و ئه‌م جه‌نایه‌ته له حاڵێكدا ڕوویدا كه ئه‌م هێزانه ده‌یانتوانی به‌ری پێبگرن و یان لانیكه‌م پانتاییه‌كه‌ی سنووردار بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌وان نه ته‌نیا ئه‌وه‌یان نه‌كرد، به‌ڵكوو به‌كرده‌وه له هوتوكان پشتیوانی‌یان كرد.
په‌یوه‌ندیی دوو وڵاتی فه‌ڕانسه و رواندا له‌م ساڵانه‌دا ڵێڵ بووه. ئێمانۆئێل ماكرۆن پاش ٢٥ ساڵ، چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوو سه‌فه‌رێكی بۆ رواندا كرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ قوربانیان ئه‌م جینۆسایده هاوده‌ردیی كرد. ناوبراو له وته‌كانیدا به كورتی ئاماژه‌ی به ڕۆڵی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه له قه‌باڵ ئه‌م جینۆسایده‌دا كرد به‌ڵام به‌شداری كردنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی له‌م جه‌نایه‌ته‌دا قه‌بووڵ نه‌كرد.
ئه‌و برینانه‌ی كه به به‌شداریی زلهێزه‌كانی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خه‌ڵكی ئه‌فریقا دراون، به ئاسانی فه‌رامۆش ناكرێن. ماكرۆن و حكوومه‌تی فه‌ڕانسه ته‌نانه‌ت زه‌حمه‌تی داوای لێبوردن به‌خاتری ئه‌م جه‌نایه‌ته خۆفناكه به‌خۆیان ناده‌ن.
به‌ڵام بۆچی ده‌وڵه‌تانی فه‌ڕانسه و ئاڵمان له‌م قۆناغه‌دا به‌شێك له به‌رپرسایه‌تیی خۆیان به‌رانبه‌ر به جینۆسایده‌كانی رواندا و نامیبیا قه‌بووڵ كردووه؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپایی نیگه‌رانی په‌ره‌سه‌ندنی چالاكییه‌كانی ده‌وڵه‌تی چین له ئه‌فریقان. له هه‌مان حاڵ‌دا خه‌ڵكی ئه‌فریقاش بیره‌وه‌ریی ئه‌م جینۆسایده‌یان له بیر نه‌چووه‌ته‌وه. دڵنه‌وایی ریاكارانه له خه‌ڵكی ئه‌فریقا قه‌راره ڕێگا بۆ په‌ره‌سه‌ندنی نفووزی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه خۆش بكات. ئامانجی ئه‌وان له‌م تاكتیكه سیاسییانه نه‌ك په‌شیمانی و ئیسلاح، به‌ڵكوو درێژه‌ی هه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌یه به شێوازێكی دیكه. ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به ته‌ماع وه‌به‌رنان و پشتیوانی له دیكتاتۆره خۆجێییه‌كانی وڵاتانی ئه‌فریقایی، هه‌م ڕێگری له نفووزی ده‌وڵه‌تی چین له‌م ناوچه‌یه بكه‌ن و هه‌م به‌رژه‌وه‌ندی ئابووریی و تاڵانكه‌رانه‌ی خۆیان دابین بكه‌ن.