به‌پێی یاسای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری كیشوه‌ری، ژنانی كارمه‌ندی فه‌رمی له داموده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌كان، حه‌قی خێزانداری یان ده‌رماڵه‌یان پێ نادرێت.
به‌پێی ئاماره ده‌وڵه‌تیه‌كان، ژنانی كارمه‌ند ٤٥ له سه‌دی كۆی گشتی كارمه‌ندان پێك دێنن به‌ڵام ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان له چاو كارمه‌ندانی پیاو كه‌متره. هه‌ر چه‌ند به‌شێكی زۆر له‌و ژنانه نان ئاوه‌ری بنه‌ماڵه‌كانیانن، به‌ڵام حه‌قی خێزانداری یان ده‌رماڵه وه‌ر ناگرن.