کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

جه‌نایه‌ت و خۆڕاگری، یادێك له‌ دووهه‌مین ساڵڕۆژی ڕووداوه‌كانی ١٧ و ٢١ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٩٧

45421088 401

ڕۆژانی ١٧ و ٢١ی مانگی خهرمانانی ساڵی ١٣٩٧ی ههتاوی لهو ڕۆژانهنكهلهمێژووی خهباتی ڕهوای خهڵكی كوردستان لهدژی كۆماری ئیسلامی، لهبیر ناچنهوه‌. ئهم ڕۆژانهوهبیرهێنهرهوهی جهنایهت و دڕندهیی كۆماری ئیسلامی لهلایهكهوهو ئیرادهو خۆڕاگری خهڵكی كوردستان، لهلایهكی دیكهبوو‌. بهرهبهیانی ڕۆژی شهممه١٧ی مانگی خهرمانانی ساڵی ٩٧ی ههتاوی، سێ لاوی خهباتكار لهزیندانی ڕهجایی شاری كهرهج كهبهپێی پهروهندهی درووست كراوی دهزگای ئیتلاعاتی ڕژیم، حوكمی ئیعدامیان بهسهردا سهپابوو، سهرهڕای دژایهتی و گوشاری بهرینی خهڵك لهناوهوهو دهرهوهی وڵات، تهنیا بهمهبهستی چاوترسێنكردنی خهڵكی كوردستان ئێعدام كران. چهند كاتژمێر دواتر، لهحاڵێكدا كههێشتا ههواڵی ئهم ئێعدامانهبهڕهسمی ڕانهگهیهندرابوو، مهقهڕی ناوهندی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان بهمووشهكی دوورهاوێژ، لهقووڵایی خاكی كوردستانی عێڕاقدا لهلایهن سپای پاسدارانهوهكرایهئامانج و بههۆیهوهژمارهیهك لهئهندامانی ڕێبهری، كادر و پێشمهرگهی ئهم حیزبهگیانیان لهدهست دا.
ئهم كردهوهجهنایهتكارانهیهی كۆماری ئیسلامی، شهپۆلی ڕق و تووڕهیی خهڵكی لهسهرتاسهری كوردستان وهڕێخست. كۆمهڵهو ڕێكخراوهسیاسیهچالاكهكانی دیكهی كوردستان، سهرهڕای بۆچوونی سیاسیی جیاواز، لهههوڵێكی هاوئاههنگدا خهڵكی كوردستانیان بانگهێشتی مانگرتنێكی گشتی لهناڕهزایهتی بهم جهنایهتهی ڕژیمكرد. لهوڵام بهو بانگهێشتنهدا خهڵكی كوردستان جارێكی دیكهبهخهڵكی ئێران و ههموو جیهانیان نیشان دا كهكۆماری ئیسلامی لهكوردستان هێزێكی بێگانهو نامۆیه، ڕژیمێكی داگیركهرهكهتهنیا بهزۆری سهرنێزهو سهركوت درێژه بهتهمهنی نهنگینی دهسهڵاتی دهدات.
لهم ڕۆژهدا مانگرتنێكی گشتیی لێبڕاوانهو شكۆدار بهڕێوهچوو. ههر لهشاری ورمێوهتا كرماشان، دووكان و بازاڕهكان داخران، كرێكارانی كارگهو كارخانهكان دهستیان لهكار كێشاوه، ناونووسیی خوێندكاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن ڕاگیرا و سیستهمی هاتووچۆی شاری لهكار كهوت. لهڕاستیدا، مانگرتنی گشتیی ڕۆژی ٢١ی خهرمانان شكستی بهئامانجهكانی كۆماری ئیسلامی لهكردهوهیجهنایهتكارانهی ١٧ی خهرمانان، هێنا. خهڵكی كوردستان نیشانیان دا كهنهتهنیا لههێزی سهركوتی ڕژیم نهترساون بهلكوو بههێزتر لهجاران بهرهنگاری دهبنهوه‌. خهڵكی كوردستان لهقۆناخی جۆراوجۆردا توانا و هێزی یهكگرتووی خۆیان بهڕژیمی ئیسلامی نیشان داوه‌. لهوڵامینایهكی لێبڕاوانهبۆ ڕێفراندۆمی دامهزراندنی كۆماری ئیسلامی تا كۆچی مێژوویی خهڵكی مهریوان و ڕێپێوانی خهڵكی شارهكانی دیكهلهپشتیوانیاندا، ههتا مانگرتنی شكۆداری ١٦ی گهلاوێژی ساڵی ١٣٨٤ و ٢٣ی گوڵانی ١٣٨٩، بهشێك لهموقاومهتی خهڵكی كوردستان بوون كهلهبهرامبهر سیاسهتی ملهوڕی و زۆرهملیی ڕژیم نواندوویانه‌. مانگرتنی سهرتاسهری ڕۆژی ٢١ی خهرمانان كهوێڕای ڕێكهوتنی خێرای ههموو حیزبهسیاسیهچالاكهكانی كوردستان و بهتایبهت بهههوڵی ههڵسووڕاوانی حیزب و ڕێكخراوهچهپ و كۆمۆنیستهكان، بانگهشهی بۆ كرا، بهربڵاوتر لهجاران ههموو شارهكانی كوردستان و ئهم جارهیان شارهكانی ئۆستانی كرماشانیشی گرتهوه‌. ڕژیمی ئیسلامی بهئهنجامدانی جهنایهتی ١٧ی خهرمانان نهتهنیا نهیتوانی كهش و ههوای ترس و توقاندن بهسهر ئێران و كوردستاندا زاڵ بكات بهڵكوو ئهم كردهوهیهزۆر پڕ ههزینهبۆی تهواو بوو و شهپۆلێكی بهرینتری لهتووڕهیی و نهفرهتی خهڵك لهدژی كۆماری ئیسلامی لێكهوتهوه‌. ئهم مانگرتنهبۆ جارێكی دیكهئاژاوهگێڕی و تهبلیغاتی حكوومهتی ئیسلامی و بهكرێگیراوانی لهكوردستان كهگۆیاگرووپهسیاسیهكان پێگهیهكیان لهناو خهڵكی كوردستاندا نییه‌” پووچهڵكردهوهو جهنایهت و زاتی دژهمرۆیی كۆماری ئیسلامی بۆ ههمووان خستهڕوو و نیشانی دا كهخهڵكی كوردستان ههروا كۆماری ئیسلامی بهدوژمنی خۆیان دهزانن. لهڕاستیدا، ئهم مانگرتنهورهی خهباتكارانهی خهڵكی كوردستان و ئێرانی بهرز كردهوهو هاوسهنگیهكی باشتری هێزی بۆ بزووتنهوهی شوڕشگێڕانهخهڵكی كوردستان و بزووتنهوهی كرێكاری و ناڕهزایهتیی خهڵك خوڵقاند. ئهم حهرهكهتهنیشانی دا كهبزووتنهوهی شۆرشگێڕانهی كوردستان لهقووڵایی كۆمهڵگادا ڕیشهی داكوتاوهو خاوهن هێز و ڕێكخراو و ڕێبهریه‌. دهریخست كهجهماوهری خهڵكی ستهملێكراوی كوردستان سهرهڕای ههژاری و دهست كورتی، بهدڵێكی ئاواڵهو ورهیهكی بهرزهوه، بۆ سهركهوتن بهسهر كۆماری ئیسلامیدا، حازر بهگهلێك فیداكارین. مانگرتنی سهرتاسهری ٢١ی خهرمانان دهكرێ وهك نموونهو ئهزموونێكی خهباتكارانهی سهركهوتوو لهسهرتاسهری ئێران بهكار -. بێ گومان لهوهها حهرهكهتێكدایهكههێزی سهركوتگهری ڕژیم لهبهرامبهر ئیرادهی بهكۆمهڵی جهماوهری خهڵك، داماو و بێ دهسهڵاته‌.