ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی مه‌ی، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٨ی مانگی گوڵان، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌جۆری تۆیۆتا، كاتژمێر دوو و بیست و سێ ده‌قیقه‌ی پاش نیوه‌ڕۆ به كاتی ئه‌فغانستان له به‌رامبه‌ر مه‌دره‌سه‌ی دواناوه‌ندیی كچان هه‌ڵكه‌وتوو له ڕۆژئاوای كابۆل ته‌قییه‌وه. خوێندكاره كچه‌كان كه خه‌ریك بوون له مه‌دره‌سه‌كه ده‌ڕۆیشتنه ده‌رێ له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه كۆبوونه‌وه. له‌و كاته‌دا دوو مینی مێغناتیسیی جێسازیكراو به ده‌نگێكی خۆفناك ته‌قینه‌وه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا ٨٥ كه‌سی مه‌ده‌نی كه زۆربه‌یان كچانی خوێندكار بوون گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٥٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ئه‌و شایه‌تحاڵانه‌ی كه له ناشتنی ته‌رمی قوربانیاندا به‌شدار بوون به میدیا سه‌ربه‌خۆكانی ئه‌فغانستانیان وتووه كه هه‌تا ئێستا ٩٥ ته‌رمیان ناشتووه و ١٩٥ كه‌س بریندارن و ژماره‌یه‌كیش بێ سه‌ر و شوێنن. پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان پاش ته‌قینه‌وه‌كه سه‌ر و كهلهیان په‌یدا ده‌بێت. به‌ڵام دانیشتوانی حازر له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه وێڕای ده‌ربڕینی نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تی، ڕاویان ده‌نێن. به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م به‌شه له كابۆل زۆربه‌ی “هه‌زاره” نشینه. دانیشتووانی ئه‌م گه‌ڕه‌كانه له ڕژیمی ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر ئه‌فغانستان و هێزه‌كانی بێزارن. ڕۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كان بێجگه‌له تاڵانی خه‌ڵك و په‌روه‌نده‌سازی بۆ ئه‌وان هیچ شتێكی‌تر نییه. ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه كه كرایه ئامانج نزیك به ٤ هه‌زار خوێندكاری هه‌یه و له ناوچه‌ی “ده‌شتی به‌رچی” له ڕۆژئاوای كابۆل هه‌ڵكه‌وتووه كه یه‌كێك له هه‌ژارترین و بێبه‌شترین ناوچه‌كانی كابۆله. ڕۆژنامه‌نووسان له‌م باره‌وه نووسیویانه كه چه‌ند ڕۆژ پێش ته‌قینه‌وه‌كه خوێندكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان له ده‌شتی به‌رچی ده‌ستیان دابووه خۆپیشاندان و له ئاست كه‌مبوونی موعه‌لیم و نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی نووسین ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیبوو.
ئه‌گه‌رچی تاڵه‌بان به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، به‌ڵام زۆر به‌ڵگه هه‌ن كه نیشانی ده‌ده‌ن تاڵه‌بان هۆكار و ئه‌نجامده‌ری ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌یه. له سه‌روبه‌ندی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان، تاڵه‌بان هێرشه‌كانی خۆی بۆسه‌ر هاووڵاتییان توندتر كردووه‌ته‌وه. كوشتنی كچانی خوێندكار له درێژه‌ی زنجیره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی جه‌نایه‌تكارانه‌دا له شاری كابۆل، به‌و ئامانجه ئه‌نجام ده‌درێت تا نیشانی دهن كه ده‌وڵه‌تی ده‌ستكردی ئه‌مریكا ته‌نانه‌ت له پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ش ناتوانێ ئه‌منییه‌تی هاووڵاتییان دابین بكات.
هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ئامانجه تایبه‌ته له ڕوانگه‌ی تاڵه‌بانه‌وه به فێركردنی كچانیشه‌وه په‌یوه‌ندیی هه‌یه. تاڵه‌بان دژی مه‌دره‌سه‌ی كچان و فێركردنی ژنانه. تا به ئه‌مڕۆ سه‌دان جار مه‌دره‌سه‌كانی كچان له سه‌رتاسه‌ری ئه‌فغانستان كراونه‌ته ئامانجی هێرشی تاڵه‌بان كه نموونه‌ی ئاخر یه‌كێك له كارهساتبارترینهكهیان بوو.
باروودۆخی ئه‌فغانستان هاوشێوه‌ی گڵۆڵه‌ی ئاڵۆزی ناو دڕكهجاڕه. شه‌ڕی ناوخۆیی له ئه‌فغانستان له كۆتاییه‌كانی ده‌یه‌ی ٧٠ی زایینی به موقاومه‌ت دژبه حزووری ئه‌رته‌شی یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت و حكوومه‌تی ئه‌وكاتی ئه‌فغانستان ده‌ستپێكرد. ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌مریكا، عه‌ره‌بستانی سعوودی و پاكستان پشتیوانی‌یان له‌م شه‌ڕه كرد تا تۆڵه‌ی شكست له به‌ره‌ی وێیهتنام له یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت بكه‌نه‌وه. ئه‌رته‌شی یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت پاشه‌كشه‌ی له ئه‌فغانستان كرد و ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان ڕووخا و گرووپه موجاهیده‌كان به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن و حكوومه‌تی ئیسلامیی ئه‌فغانستان دامه‌زرا. له‌گه‌ڵ شكستی گرووپه موجاهیده‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و یارمه‌تیی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه بۆ پێكهاتنی تاڵه‌بان و زاڵ كردنی به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته و پاشان ڕه‌ها كردنی به‌حاڵی خۆی، باروودۆخهكه ئه‌وه‌نده‌یتر ئاڵۆزتر بۆوه. پاش ڕووداوی ١١ی سێپتا‌مبر و هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئه‌فغانستان و به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ده‌وڵه‌تی ئێستا، بۆ جارێكی دیكه ئیمكانی مه‌یدان داریی تاڵه‌بان به هیدایه‌ت و یارمه‌تیی پاكستان ده‌ستیپێكرده‌وه. له ئێستادا و له سه‌روبه‌ندی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه نیزامییه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌وڵه‌تی لاواز و بێگانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌فغانستان، ده‌كرێته ئامانجی هێرشه خوێناوییه‌كانی تاڵه‌بان و داهاتوویه‌كی تاریك چاوه‌ڕوانی ئه‌م وڵاته ده‌كات. له‌و نێوه‌دا بێگومان ئه‌وه خه‌ڵكی ئه‌فغانستانن كه له‌ژێر زه‌ختی دوو هێزی تاڵه‌بان و ده‌وڵه‌تی بێ بنه‌مای ئه‌فغانستاندا گرفتار بوون و له هه‌مان حاڵیش‌دا ئه‌م باروودۆخه ڕێگا بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ته كۆنه‌په‌رسته‌كانی ناوچه‌كه له‌وانه ئێران و عه‌ره‌بستان و پاكستان خۆشتر ده‌كات.
ئه‌فغانستان به‌م باروودۆخه ئاڵۆزه‌وه، به‌م ڕوخساره سیاسی و ئابووری و قه‌یرانه ڕیشه‌داره‌وه و به‌و هه‌مووه په‌نابه‌ر و ئاورارهیهوه، ده‌رخه‌ری وه‌زعییه‌تی سه‌رمایه‌دارییه له ئاستی جیهاندا و سه‌لمێنه‌ری بێتوانایی ئه‌مریكایه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. ئه‌م باروودۆخه نیشانی ده‌دات كه گرووپه ئیسلامییه سیاسییه‌كان له‌وانه موجاهیدین و تاڵه‌بان بێجگه‌له وێرانی و كوشتار، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ژنان و پێشكه‌وتن و زانست و فێركاری و هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، هیچ دیارییه‌كی دیكه‌یان بۆ كۆمه‌ڵگای ئه‌فغانستان نه‌هێناوه. خه‌ڵك به‌تایبه‌ت ژنان له به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنه‌وه‌ی تاڵه‌بان ده‌ترسن و نیگه‌رانن. نه‌سلێك كه حكوومه‌تی تاڵه‌بانیان به‌رله هێرشی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی له ساڵی ٢٠٠١ بۆسه‌ر ئه‌فغانستان بینیوه، بۆ نه‌سلی نوێیان گێڕاوه‌ته‌وه كه به ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی تاڵه‌بان باروودۆخهكه یه‌كجار له‌وه‌ی كه هه‌یه خراپتر ده‌بێت. زۆربه‌ی نه‌سلی پێشوو وه‌ك په‌نابه‌ر له ئێران هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌یان چێشتووه كه كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر هاووڵاتییانی ئێرانیی داسه‌پاندووه. حكوومه‌تی ئیسلامیی ئه‌فغانستانیش بێجگه‌له خۆپارێزی و تاڵان كردنی ماڵ و ژیانی خه‌ڵك و دزینی ئیمكانات و یارمه‌تییه ده‌ره‌كییه‌كان، هیچ كارێكی دیكه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه.
له وه‌ها باروودۆخێكدا ژنان و پیاوانی پێشڕه‌و و سێكۆلار له ئه‌فغانستان كه هێزێكی ڕاسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تین، سه‌ره‌ڕای موقاومه‌ت و خۆده‌رخستن له بواره جۆراوجۆره‌كان، هێشتا نه‌یانتوانیوه وه‌ك هێزێكی ڕێكخراو ببنه به‌دیلێك بۆ كۆتایی هێنان به‌م باروودۆخه فهلاكهتبارهی ئێستا. هێشتا نه‌یانتوانیوه ڕێگایه‌ك بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه ئیسلامییه‌كان له ده‌سه‌ڵات و كۆتایی هاتن به‌م باروودۆخه به خه‌ڵك نیشان بده‌ن. به‌ڵام بێگومان ئه‌وه ڕێگایه‌كه كه پێویسته بپێورێ و كۆمۆنیست و سۆسیالیسته‌كانی ئه‌فغانستان ڕێگای شیاوی خۆیان له جه‌رگه‌ی ئه‌م باروودۆخه‌دا بدۆزنه‌وه.