هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه هێرشی ئه‌رته‌شی توركییه بۆسه‌ر شار و گونده‌كانی كوردستانی سووریه له ڕێگه‌ی زه‌وی و ئاسمانه‌وه درێژه‌ی هه‌یه، ڕێكخراو و ناوه‌نده‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ ڕایانگه‌یاندووه كه له‌م هێرشانه‌دا، ده‌یان كه‌س له خه‌ڵكی بێدفاع كوژراون و برینداربوون و به‌ده‌یان هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون. به پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌تا ئێستا پتر له ٧٠ هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی شار و دێهاته‌كانی ناوچه‌كه، ماڵه‌كانی خۆیان جێ هێشتووه و ئاواره بوون. ئه‌گه‌ر ئه‌م هێرشانه‌ی كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی ئۆكتۆبره‌وه ده‌ستیپێكردووه هه‌روا درێژه‌ی بێت، به‌رئاورد كراوه كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له ٣٠٠ هه‌زار كه‌س ئاواره ده‌بن و به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه ده‌ڕۆن كه هێشتا ژانی زیانه‌كانی شه‌ڕی داعشی پێوه دیاره.
ئه‌رته‌شی داگیركه‌ری توركییه له باروودۆخێكدا درێژه به كوشتن و وێرانی و ئاواره كردنی خه‌ڵكی بێدفاع ده‌دات كه به وته‌ی باڵوێزی ئه‌مریكا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان “دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، هۆشداری به ئانكارا داوه كه به‌رپرسایه‌تی پاراستنی كورده‌كان و باقیی كه‌مینه‌كانی دیكه وه‌ئه‌ستۆی توركییهیه”. ئه‌مه‌ش له حاڵێكدایه كه هێرشی ئه‌رته‌شی توركییه بۆسه‌ر كوردستانی سووریه له‌و كاته‌وه ده‌ستیپێكرد كه به پێی ڕێكه‌وتنی پێشتر له نێوان ترامپ و ئه‌ردۆغان، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سنووره‌كانی سووریه و توركییه پاشه‌كشه‌یان كرد و ڕێگه‌یان بۆ هێرشی ئه‌رته‌شی توركییه كرده‌وه. هاوكات ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی ئۆكبۆبر، ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپایی ئه‌ندامی شۆرای ئه‌منیه‌ت له‌وانه بریتانیا، فه‌ڕانسه و ئاڵمان كه له‌هه‌مان كاتدا ئه‌ندامی چالاكی “ناتۆ“ن، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌یان به‌ڕێوه‌برد و به‌و په‌ڕی ریاكاریهوه له به‌یانییه‌یه‌كدا “هه‌وڵی نیزامی یه‌ك لایه‌نه”ی توركییه‌یان مه‌حكووم كرد. ئه‌م ده‌وڵه‌تانه هه‌روه‌ها شك و گومانی خۆیان سه‌باره‌ت به پێشێل نه‌كردنی ستاندارده جیهانیه‌كان له “ناوچه‌ی ئارام“ی خوازراوی توركییه ده‌ربڕی. له ڕاستیدا ئه‌م ده‌وڵه‌تانه له‌گه‌ڵ په‌لاماری ئه‌رته‌شی توركییه و داگیركردنی به‌شێك له خاكی كوردستانی سووریه و پێكهێنانی ناوچه‌ی ئارام، شاره‌ك سازی و گواستنه‌وه‌ی سێ ملیۆن په‌نابه‌ری سووری بۆ ئه‌و ناوچه‌یه كێشه‌یه‌كی وایان نییه و ته‌نیا نیگه‌رانی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ستانداره‌ده جیهانیه‌كانن له “ناوچه‌ی ئارام“دا. له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌وڵه‌تی ڕووسیه و كۆماری ئیسلامی هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا هێزی خۆڕاگری كوردستانی سووریه له ژێر گوشاری هێرشی دووهه‌مین ئه‌رته‌شی ناتۆ واته توركییه، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریه سازشت بكات و به‌مجۆره به ئامانجی خۆیان بگه‌ن.
هێرشی ده‌وڵه‌تی توركییه بۆسه‌ر كوردستانی سووریه و جه‌نایه‌ته‌كانی به ڕه‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و پشتیوانیی ناڕاسته‌وخۆی ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپایی له ئه‌ردۆغان، بۆ جارێكی دیكه ناوه‌رۆكی پووچ و تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ درۆی دیمۆكراسیی غه‌ربی و ئیدعای دیفاع له مافی مرۆڤی ئه‌وانی خسته ڕوو. بۆ ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپایی دیفاع له مافی مرۆڤ به‌رده‌وام به پێی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و ئه‌منیه‌تی بووه. توركییه به پێی جوگرافیای سیاسییه‌ك كه هه‌یه‌تی، پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی له ناو سیاسه‌تی ئابووری و ئه‌منیه‌تی و دیفاعی ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپایی و ئه‌مریكا و ئه‌ندامانی ناتۆ هه‌یه. قه‌باره‌ی سه‌رجه‌م هه‌نارده‌كانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا بۆ توركییه ته‌نیا له ١٢ مانگی ڕابردوودا، زیاتر له١٧٣ ملیارد یۆرۆ و ڕێژه‌ی هاورده‌ی ئهكیهتی ئۆرووپا له توركییه پتر له ١٧٠ ملیارد یۆرۆ بووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌م موعامله پر سووده بازرگانیانه، جێگیر كردنی ٩٠ بۆمبی هه‌سته‌یی ناتۆ و بوونی پێگه‌ی گه‌وره‌ی ئاسمانی ئه‌مریكا و ئینگلیس له خاكی توركییه، جێگیر كردنی مووشه‌كی “پاتریۆت” وه‌ك به‌شێك له سپهری دیفاعی مووشه‌كی ئه‌مریكا له‌م وڵاته، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ناتۆ هۆگری توانا و پێگه‌ی توركییه به مه‌به‌ستی ڕێگری له په‌ره‌سه‌ندنی نفووزی ڕووسیه و چین بن. كه‌وابوو ناتۆ بۆ پاراستنی بۆمبه ههستهیهكانی له سیاسه‌تی زێده‌خوازی ئه‌ردۆغان له ناوچه‌كه‌دا دیفاع ده‌كات. ده‌وڵه‌تی توركییه كه به‌دوای بوون به هێزی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه‌یه، به پشت به‌ستن به پشتیوانیه‌كانی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ناتۆ، ده‌ست ده‌داته ده‌ست تێوه‌ردانی نیزامی و به هێرش بردنه‌سه‌ر كوردستانی سووریه له ئه‌نجامدانی هیچ جه‌نایه‌تێك ده‌ریغ ناكات.
ئه‌وه‌یه‌كه له ئێستادا به‌هۆی هێرشی نیزامی ئه‌رته‌شی توركییه بۆسه‌ر كوردستانی سووریه له ئارادایه، وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی كوشتاری منداڵان و خه‌ڵكی بێدفاعه به ده‌ستی شوێنیستهكانی ده‌سه‌ڵاتدار له سه‌رده‌مانی ڕابردوودا. كوشتار ئه‌رمه‌نیه‌كان له ساڵه‌كانی كۆتایی ئیمپراتووری عوسمانی، كوشتاری خه‌ڵكی “دێرسیم” به چه‌كی كیمیایی له ساڵه‌كانی ١٩٣٧ – ١٩٣٨، كوشتاری كورده عه‌له‌ویه‌كان له لایه‌ن “گورگه بۆره‌كان” و ده‌زگای ئه‌منیه‌تی له “مه‌رعه‌ش” له مانگی دێسامبری ١٩٧٨ و جه‌نایه‌تی ئه‌رته‌شی فاشیستی ده‌وڵه‌تی توركییه له ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی نه‌وه‌دی زایینی كه به‌هۆیه‌وه ٤ هه‌زار گوندی كوردستان چۆڵ كرا و یه‌ك و نیو ملیۆن له ماڵ و حاڵی خه‌ڵك له ژێر بڵێسه‌كانی ئاگردا سووتان و ٤ ملیۆن كه‌س له خه‌ڵكی كوردستان ناچار به كۆچی زۆره‌ملی كران و هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ركران یاخۆد گیانیان له‌ده‌ست دا. له ڕاستیدا ئه‌ردۆغان به داگیركردنی خاكی كوردستانی سووریه و به كوشتاری خه‌ڵكی بێ دیفاع و ئاواره كردنی ده‌یان هه‌زار كه‌س له دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه و به تاڵان بردنی ماڵ و حاڵیان له لایه‌ن ڕه‌وته تیرۆریسته ئیسلامیه‌كانه‌وه، درێژه‌ده‌ری ئه‌م ڕێگایه‌یه. به‌ڵام هه‌موو به‌ڵگه‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن كه زێده خوازی ئه‌ردۆغان له ڕۆژاوا له‌گه‌ڵ موقاومهتێكی جه‌ماوه‌ری به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. موقاومه‌تی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و یه‌كینه‌كانی چه‌كداری جه‌ماوه‌ری له به‌رامبه‌ر دووهه‌مین ئه‌رته‌شی ناتۆ واته توركییه بۆ جارێكی دیكه توانا و وزه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژئاوایان به هه‌موان نیشان دا. بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی سووریه به سه‌ركه‌وتنی شكۆداریان به‌سه‌ر سۆپای ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی له كۆبانی و موقاومه‌تی سه‌ربه‌رزانه له عه‌فرین و خوڕاگری له به‌رامبه‌ر داگیركاری ئه‌رته‌شی توركییه، لاپه‌ڕه‌یه‌كی مێژوویی له خه‌باتی مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی جیهان تۆمار كرد. به‌ڵام ئه‌ردۆغان به پشتیوانی بێ ده‌ریغی له “داعش و جبههنوسره” و باقی ڕه‌وته تیرۆریسته ئیسلامیه‌كان و جه‌نایاتێك كه ده‌رحه‌ق خه‌ڵكی كوردستانی توركییه و سووریه ئه‌نجامی داوه، وه‌ك یه‌كێك له گه‌وره‌ترین جهنایهكارهكان ناوی له مێژوودا تۆمار كراوه.
له باروودۆخێكدا كه ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركییه، به ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و به پشتیوانی ناڕاسته‌وخۆی ده‌وڵه‌تانی ڕووسیه، سووریه و ڕژیمی ئیسلامیی ئێران و هه‌وه‌ها به گرتنه به‌ری سیاسه‌تی ڕیاكارانهی ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپایی، هێرشه‌كانی بۆسه‌ر كوردستانی سووریه درێژه پێده‌دات و هه‌موو ڕۆژێك جه‌نایه‌تی نوێ ده‌خوڵقێنێت، له هه‌ل و مه‌رجێك دا كه موقاومه‌تی خه‌ڵكی كوردستانی سووریه له ژێر ئاگربارانی چه‌كی قورسی دۆژمن بۆ دیفاع له ده‌سه‌كه‌وته‌كانی هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه، له وه‌ها باروودۆخێكدا پشتیوانی له موقاومه‌تی خه‌ڵكی سووریه، ئه‌ركێكی ئینسانی و شۆڕشگێرانه و پێویستیه‌كی سیاسیه.