له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌ر ڕێگای عه‌رعه‌ر و پارێزگاكانی سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار، سنووره‌كانی ئێران و توركیا له‌گه‌ڵ عێراق بڵاو بوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌مریكا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كۆماندۆی هاوردۆته كه‌نداوی فارس و هێزێكی زۆری له زۆربه‌ی خاڵه سنوورییه‌كانی عێراق جێگیر كردووه. به‌وته‌ی كارناسانی سیاسی، مه‌به‌ستی جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا، هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران بۆ هێرش كردنه سه‌ر بنكه‌كانیانه. هه‌روه‌ها له ڕۆژانی ڕابردوودا “ئیسماعیل قائانی” سه‌رۆكی سپای قودس سه‌ردانی حزیبۆڵڵای لوبنانی كرده‌بوو. به‌وته‌ی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌و فه‌رمانده نیزامیه‌ی ڕژیم بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه. له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كانی قائانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیش ئه‌مڕۆ سه‌ردانی سعوودییه‌ی كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌ته‌وه.
