به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌رته‌ش و سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی له به‌یانی چوارشه‌ممه‌١٧ی گوڵانه‌وه ده‌ستیان كردووه به جموجۆڵی سه‌ربازی له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كه‌ره‌سته‌یه‌كی زۆری نیزامیان بۆ شاره سنوورییه‌كان گواستووه‌ته‌وه.
به وته‌ی هاونیشتمانیان، ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامی تۆپخانه‌كانی بۆ سنووری مه‌ریوان گواستووه‌ته‌وه و سپای پاسداران كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتووی نیزامی بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لێداونێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی نیزامی ڕژیم بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه و مه‌به‌ستی ڕژیم له‌و جموجۆڵه نیزامیانه ڕوون نه‌كراوه.