به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌دوای شه‌ڕ و پێكدادانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له سنووره‌كانی بانه، سپای پاسداران هێزێكی زۆی نیزامی بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی ئه‌و شاره ناردووه.
له ڕۆژانی ڕابردوود دوو شه‌ڕی چه‌كداری له ناوچه‌كانی سه‌یرانبه‌ند و نه‌نۆڕی بانه ڕوویداوه و به‌وهۆیه‌وه سێ هێزی هه‌نگی مه‌رزی كوژراون و سێ كه‌س بریندار بوون. به‌دوای ئه‌و هێرشانه‌دا سپای پاسداران هێزێكی زۆری نیزامی ڕه‌وانه‌ی سه‌ر سنوور كردووه و هاتووچۆی خه‌ڵك كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت. شایانی باسه كه چالاكانی مه‌ده‌نی سه‌باره‌ت به درووستبوونی مه‌ترسی له سه‌ر گیانی كۆڵبه‌ران هۆشداریان داوه و خوازیاری پاراستنی گیانی ئه‌و چینه زه‌حمه‌تكێشه بوون.