به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه‌كانی سپای پاسداران له ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌ستیان كردووه به جموجۆڵی سه‌ربازی له سنووره‌كانی ڕژۆهه‌ڵاتی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیان بۆ بنكه‌كانیان گواستووه‌ته‌وه.
بە پێی زانیارییەکان ئەو بنكه و باره‌گایانه‌ی کە لە کاتی هێرشه‌كانی ئیسرائیل له ناوچه‌كانی شاهۆ، كۆساڵان، هه‌ورامان، چلچه‌مه، بانه و قه‌ندیل چۆڵ کرابوون، دووبارە نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه. سپای پاسداران هه‌روه‌ها هێزێكی زۆری به كه‌ره‌سته‌ی نیزامی قورسه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئه‌و بنكه و باره‌گایانه كردووه و له هه‌ندێك شوێن بۆسه‌یان داناوه و هه‌موو هاتووچۆوه‌كان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن.