بەیانی ڕۆژی شەممە ١ی خەرمانان، چەندین سووختبەری بەلووچ لە شاری بمپوور سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، بە هۆی پێنەدانی باج بە هێزە ئەمنیەکان کەوتنە بەر دەستڕێژی گوللە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، فەرماندەیەکی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بە ناوی “سەرهەنگ دلاوەری” پاش داواکردنی باج لە سووختبەران و پێنەدانی باج لە لایەن ئەوانەوە، بڕیاری تەقەی بۆ سەریان داوە و بە هۆیەوە کەسێک بریندار بووە. جێگای ئاماژەیە ساڵانە دەیان سووختبەری بەلووچ بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم و تەقینەوەی مین و پاشماوەکانی شەڕ، گیانیان لە دەست ئەدەن یان بە سەختی بریندا ئەبن.