بەپێی راپۆرتی حاڵوەس، ئێوارەی رۆژی سێ شەممە یەکی مانگی رەزبەری ١٤٠٤، سارۆمەندێکی بەلوچ لەسەر ڕێگای ئاواییەکی دەوروبەری ئەو پایەگایە لە لایەن سەربازەکانەوە تەقەی لیکراو لاقی بریندار بوو.
لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتون، خەڵکی ئاواییەکانی دەوروبەری کونارەک بۆ کورت کردنەوەی مەسیری هاتوچۆی رۆژانەیان لە جادەیەکی نزیک لەو پایەگایەوە هاتوچۆ دەکەن، بەڵام گەلیک جار لە لایەن هێزە ئەڕتەشیەکانەوە ئەدرینەبەر گوللە. و چەندین جار لە سالانی رابردودا بەم هۆیەوە توشی زیانی گیانی هاتون.