کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

تەقینەوە کارەساتبارەکانی بەندەری ڕەجایی بەرپرسیارێتی ئاکامەکانی ئەم کردەوە دژە مرۆییە لە ئەستۆی کۆماری ئیسلامییە!

photo 5805275211606640445 y

ڕاگەیاندنی هاوبەشی

کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراویکرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

 

ڕۆژی ٦ی گوڵانی ١٤٠٤، چوار تەقینەوە لە هۆڵەکانی “سینا” و “بێتا” کەسەر بە دامەزراوەی موستەزعەفان (بێ نەوایان) بوون و لە نێوان ٥٠٠ تا٧٠٠ مەتر هەتا یەک کیلۆمەتر لە یەکترییەوە دوور بوون، لەگەرمەی کاتیکارکردندا، گیانی سەدان کرێکاری گرت و نزیکەی ٢٠٠٠ کرێکاریش بەبرینی قووڵەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد. لە هۆڵەکانی “سینا” و “بێتا” سەدان کەس لە کاتی تەقینەوەکەدا سەرقاڵی کارکردن بوون.

لە یەکەم ساتەکانی ڕوودانی کارەساتەکەوە، حکوومەتی ئیسلامی وەکهەمیشە، بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی دژ بە یەک، سەپاندنی سانسۆری بەربڵاوو ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی زانیاری سەربەخۆ، بارودۆخێکی وایدروست کردووە کە بە ئەنقەست هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم کارەساتە لەدۆخێکی ناڕوون و تەموومژاویدا بمێنێتەوە. ناڕوونییە بەردەستەکان، کۆمەڵێک ئەگەری ڕاستەقینە دەخەنە ڕوو: لە بەڕێوەبردنی خراپ وکەمتەرخەمی بەرپرسانەوە بگرە تا گەندەڵی سیستەماتیک لە بەڕێوەبردنیبەندەرەکەدا، کە ڕێگەی بۆ هاتنی کۆنتەینەری بێ بەیاننامە و کۆدکراویلەلایەن تۆڕە گەندەڵە نافەرمییەکانەوە کە بە “برایانی قاچاخچی” ناسراون بۆئەمبارەکانی سەر بە دامەزراوەی موستەزعەفان، خۆشکردووە. لە پەنای ئەمحاڵەتانەدا، ئەگەری خراپکاری تێرۆریستی پلان بۆدانراویش کە ژمارەیانکەم نەبووە، هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی لاوازی و کەلێنە بەربڵاوەکانی ناودام و دەزگا ئەمنییەکانی ڕژێم، ناتوانرێت وەک هۆکاری ئەگەری ئەمتەقینەوە ترسناک و هاوکاتانە لەبەرچاو نەگیرێت. ئەوەی کە هیچ گومانیتێدانییە، گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانیزەحمەتکێش و ماندوو و هاوڵاتیانی بێ تاوانە. کارەساتێک کە جارێکی ترکەمتەرخەمی، ناکارامەیی و بێ بەهابوونی گیانی مرۆڤەکانی لە ڕوانگەیدەسەڵاتی ئیسلامییەوە بە ڕوونی دەردەخات.

 

دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و بەرپرسانی وڵات، بەرپرسن لە پاراستنیگیانی کرێکاران و هەموو ئەو کەسانەی کە لەم بەندەرەدا کار و ژیان دەکەن. لە بەندەری ڕەجایی وەک ستراتیژیکترین بنکەی ئابووری ئێران لە بیستکیلۆمەتری بەندەرعەباس، ١٤ هەزار کرێکاری ڕاستەوخۆ و ٤٢ هەزارکرێکاری شارەزا، نیمچە شارەزا و ئاسایی لە بەشەکانی وەک دەریایی، بەندەری، تەکنیکی و ئەندازیاری، بازرگانی، پشکنین و پاڵپشتی ناوچەیتایبەتی ئابووری بەندەری ڕەجایی سەرقاڵی کارن.

نابەرپرسیارێتی و کەمتەرخەمی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بەگیانی کرێکاران و مووچەخۆران تەنها لە قوربانیبوونی گیانی سەدان کرێکارلە ئەنجامی ئەم تەقینەوە جینایەتکارانەدا بەرتەسک نابێتەوە. ڕۆژی ٢٨یئاوریل، بەرامبەرە لەگەڵ “ڕۆژی جیهانی ئەمنییەت و تەندروستی کار” کەساڵی ٢٠٠٣ی زایینی بە دەستپێشخەری “ڕێکخراوی جیهانی کار” بەمەبەستی جەختکردنەوە لەسەر ئەو ڕۆڵەی کە زیانەکانی ڕووداو ونەخۆشییەکانی شوێنی کار لەسەر تەندروستی کرێکاران هەیانە و هەروەهابە مەبەستی گرنگیدان بە پێشگیری لە ڕووداو و نەخۆشییەکانی شوێنی کارو پاراستنی تەندروستی کرێکاران، دیاریکراوە. پێویستە ئەوەشلەبەرچاوبگرین کە بە چاوخشاندنێک بەسەر بارودۆخی ئەمنییەتی کار لەئێراندا، لەگەڵ کارەساتێکی گەورە، لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لەئێران بەرەوڕووین. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی سەبارەت بە ڕووداوەکانی کاربڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی ١٣ی گوڵانی ١٤٠٣ هەتا ٧ی گوڵانی ١٤٠٤، ٢٠٧٩ بنەماڵەی کرێکاریی، بەهۆی لەدەستدانی ئازیزانیان خەمبار بوون و١٦٢٧٣ کرێکاریش بەهۆی ڕووداوەکانی سەرچاوەگرتوو لە نەبوونیئەمنییەتی شوێنی کارد بە توندی برینداربوون.

جیاوازی کاردانەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ کاردانەوەیخەڵک لە ئاست کارەساتی تەقینەوەکانی بەندەری ڕەجایی نیشان دەدات کەلەگەڵ دوو ڕوانگەی تەواو دژ بە یەک بەرەوڕووین. ڕوانگەی خەڵک و ڕوانگەیکۆماری ئیسلامی. ڕێک لەو کاتەدا کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەمەبەستی ڕێگریکردن لە ڕوونبوونەوەی ڕاستی ڕووداوەکە و بێتواناییەئەمنییەتییەکانی ڕژێم لە پاراستنی گیانی کرێکاران و ڕۆڵی “برایانیقاچاخچی” لە ڕوودانی ئاوا ڕووداوگەلێک، دەست بەکار دەبن و خۆڵ لەچاوی خەڵک دەکەن و مەرگی کرێکاران بەلایانەوە گرنگییەکی ئەوتۆی نییە، هاوپشتییە جەماوەرییەکان لەگەڵ بنەماڵە خەمبارەکان ڕوانگەیەکی مرۆیینیشان دەدات. تووڕەیی خەڵک لە سەبەبکارانی تەقینەوە جینایەتکارانەکان ونابەرپرسیارێتی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و خەمی گەورەی ئەوانسەبارەت بە گیان لەدەستدانی سەدان کرێکار و زەحمەتکێشی ئەم بەندەرە، ئاماژەیەکی بەرچاوە لە هاوپشتی بەربڵاوی جەماوەری لەگەڵ بنەماڵەخەمبارەکان.

ڕێک لە بارودۆخێکدا کە لە شەوی کارەساتەکەدا، دەنگ وڕەنگی حکوومەتی ئیسلامی خەریکی پەخشکردنی بەرنامە ڕۆتین وبێزارکەرەکانی خۆی بوو، “فێستیڤاڵی کوچە” لە بووشەهر لە هاوپشتیلەگەڵ بنەماڵەی قوربانیان و سەرجەم خەڵکی خەمباری ئێران، ڕێوڕەسمەکەیان گۆڕی بۆ “شروە خوێنی” (جۆرێک شینگێڕی). نموونەیەکیدرەوشاوەی تر لە هاوپشتی جەماوەری لە ڕیزە دوور و درێژەکانیبەخشینی خوێن لە بوجنوردەوە تا بووشەهر، لە تارانەوە تا هەمەدان، ودەربڕینی هاوخەمی و هاوپشتی ئاشکرا لە ئابادانەوە تا مەریوان شایەتیبووین. کاردانەوەی تووڕەی خەڵک بەرامبەر بەم تاوانە و ڕاگەیاندنەکانیهاوپشتی لەلایەن کەسایەتییە ناودارە هونەری و وەرزشییەکانی وڵاتەوە، لەتەنیشت هاوخەمی خەڵک بە شێوازی جۆراوجۆر، قورسایی ئەو خەم وئازارەی لەسەر شانی باقی ئەندامانی بنەماڵە و بریندارانی ئەم کارەساتەتاڕادەیەک کەم کردەوە و دیمەنێکی تری لە شکۆی کۆمەڵانی خەڵکی خەمبارنیشاندا.

 

ئێمە کۆمۆنیستەکان لە سەروبەندی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکار، ئەوپەڕی هاوخەمی خۆمان بەبۆنەی لەدەستدانی سەدان کرێکار وزەحمەتکێش، لەگەڵ بنەماڵە خەمبارەکانی ئەم ئازیزانە، بنەماڵەی بەرینیکرێکاریی ئێران و سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی ئێران دەردەبڕین و نەفرەت وبێزاری خۆمان لە بکەران و فەرماندەرانی ئەم تەقینەوە کارەساتبارانە ونابەرپرسیارێتی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، ڕادەگەیەنین. ئێمە لەسەرئەو باوەڕەین کە بۆ نەهێشتنی ئەم بارودۆخە نامرۆڤانەیە، بزووتنەوەیشۆڕشگێڕانەی خەڵکی ئێران هیچ ڕێگایەکی دیکەیان نییە جگە لەوەی کە بەڕێکخستنی هەموو هێز و توانایی خۆی، کۆڵەکەکانی دەسەڵاتی جینایەتکارو فاشیستی ڕژێمی ئیسلامی، تێکبڕووخێنێت و بە بنیاتنانی ئۆرگانەکانیدەسەڵاتی خۆی، خەون و خەیاڵی ئاڵۆز و جینایەتکارانەی هێزە شەڕخواز ودەسەڵاتخوازەکانیش پووچەڵ بکاتەوە.

 

بڕووخێت ڕژێمی کۆماری ئیسلامی

بژی شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران

بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم

هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

چوارشەممە ١٠ی گوڵانی ١٤٠٤ بەرامبەر بە ٣٠ی ئاوریلی ٢٠٢٥