ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، کۆگایەکی گەورەی چەک و تەقەمەنی لە ناوچەی قەڵای حەسەن خان لە نزیک شاری تاران تەقیوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، پاش تەقینەوەکە دەنگێکی بەهێز لە ناوچەکە بیسترا و هەروەها دووکەڵێکی ڕەش ئاسمانی ئەو شوێنەی داگرتووە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم کۆگایە یەکێک بووە لە گەورەترین کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە و بەهۆی هێرشەکەوە بە تەواوی لە ناوبراوە. شایانی باسە شایەتحاڵان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم هێرشە کاتی گواستنەوەی کەرەستە سەربازییەکان ڕووی داوە و زیانێکی ماددی و گیانی زۆر بەر هێزەکانی ڕژیم کەوتووە.
