کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

تەقاندنەوەی دەکەلێکی کارەبا لە بەغدا و بڕانی ئاو

قطعی آب در غرب بغداد در پی حمله به دکل برقی

رۆژی شەممە 23ی مانگی گەلاوێژ بە هۆی تەقاندنەوەی دەکەلێکی کارەبا کە برقی هەناردە کردنی ئاوی بۆ بەغدا دابین دەکرد، ئاوی ناوچەکانی رۆژاوای ئەم شارە بڕا.

هەواڵنێری فەرانسە لە راپۆرتێک دا دەڵێ: “هێشتا دیار نییە کام گرووپ هێرشی کردووەتە سەر ئەم دەکەلە، بەڵام لە دەسپێکی هاوینی ئەمساڵەوە هێرش بۆ سەر  دەکەلەکانی کارەبا زیادی کردووە”. لە لایەکی دیکە ئەرتەشی عێڕاق رایگەیاندووە کە: ئەم هێرشە لە لایەن گرووپە جیهادییەکانی سەر با داعشەوە ئەنجام دراوه‌. شایانی باسە کە ئامێرەکانی هەنارەدە کردنی “تارمییە” کە رۆژی شەممە تەقێنراوە، ئاوی زیاد لە 3 میلیون لە دانیشتوانی بەغدا دابین دەكرد.