ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی مانگی پووشپەڕ، تێکەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان حیزبێکی کوردستانی و چەکدارانی سوپای پاسداران لە ناوچەی سەڵماس ڕوویداوە و هێزهكانی سوپای پاسداران ٤ كوژراو و ٤ برینداریان لێ كهوتووهتهوه.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو شەڕە كه چهند كاتژمێری خایاندووه لە نێوان گوندەکانی “ماتە خرپە و سنجی”ی ناوچەی سەلماس ڕوویداوە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە هەر دوو لایەنی شەڕەکەوە لەسەر زیانە گیانییەکانی ڕانەگەیێندراوە. بەڵام بەپێی وتەی چەند سەرچاوەیەکی خۆجێیی چەکداری سوپای پاسداران لەو شەڕەدا چوار کوژراو و ٤ برینداریان لێکەوتووەتەوە.