کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تێکشکاندنی سێ درۆن لە ئاسمانی شاری هەولێر

تێکشکاندنی سێ درۆن لە ئاسمانی شاری هەولێر 3

بەیانی ڕۆژی هەینی 23ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، ئاسمانی شاریهەولێرکەوتە بەر هێرشی سێ درۆن ئینتحاری و سەرجەم درۆنەکان لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە تێکشکێندران.

بە وتەی ناوەندە سەربازییەکانی هەریمی کوردستان، ئەم هێرشە کاتژمێر 2:17 خولەکی بەرەبەیان ئەنجام دراوە و تێیدا سێ درۆن ئاراستەیهەولێرکرابوون. لەڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە تێکشکاندنی ئەم درۆنانە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە هێرشی لەم جۆرە لە لایەن میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامییەوە هێمای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تێکهەڵچوونە سەربازییەکان و دروستکردنی ئاڵۆزی لە هەرێمی کوردستان لەقەڵەم دەدرێت.