وه‌حید مه‌حموودی ئابووریناسی خه‌ڵكی تاران له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی دا وتی: پێوه‌ره‌كانی په‌رداختی هه‌زینه‌ی ده‌رمان له گیرفانی نه‌خۆشه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه، له سه‌رانسه‌ری جیهان دا نه‌خۆشه‌كان ته‌نیا ٥ له سه‌دی تێچووی ده‌رمان په‌رداخت ئه‌كه‌ن له حاڵێكدا نه‌خۆشه‌كانی ئێران ئه‌بێ ٨٠ له سه‌دی هه‌زینه‌كان له گیرفانی خۆیان بده‌ن.
به وته‌ی ئه‌و ئابووریناسه، سندووقه‌كانی خانه‌نشینی مایه‌پووچ بوون و سیسته‌می بێهداشت و ده‌رمان توانای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری نه‌ماوه، به‌و بۆنه‌وه ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن تێچووی ده‌رمان له نه‌خۆشه‌كان وه‌ر بگرن. كاتێك كه‌سێك سه‌ردانی تاقیگه پزیشكیه‌كان ده‌كات، یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی خوێنی په‌رداخت ئه‌كات و ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و سندووقی خانه‌نشینی كیشوه‌ری ته‌نیا سه‌د هه‌زاری ئه‌و پاره‌یه له ئه‌ستۆ ئه‌گرێت.