کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

تێپه‌ڕینی یه‌ك ده‌یه‌ به‌سه‌ر ئاخێزه‌كانی باكووری ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

كاتێك كهله١٧ی دێسامبری ساڵی ٢٠١٠دا، كهلوپهلی دهستفرۆشیی محهممهد بوعهزیزی، لاوی ٢٦ ساڵ تهمهنی خاوهن بڕوانامهی زانكۆ، تاڵان كرا و مهئموورانی ئینتزامی بێبهزهیانهسووكایهتیان پێكرد و پاشان تاقهتی نههێنا و جهستهی خۆی ئاگر تێبهردا، بێگومان، بهخهیاڵیشی دانهدههات كهمهشخهڵی ئاگری ئهم خۆسووتاندنه،ههموو باكووری ئهفریقا و ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست دادهگرێ. لهساڵی ٢٠١٠دا، بێكاری ٢٧ لهسهدی لاوان، زۆرتر بوونی مهودای نێوان ههژاری و سهروهت، حهقدهستی لهخوارێی كرێكاران، توندبوونهوهی قهیرانی ئابووری بههۆی داسهپاندنی سیاسهتی نێئۆلیبڕاڵی و بهتایبهت دواهاتی قهیرانی جیهانی سهرمایهداری كهلهمانگهكانی كۆتایی ساڵی ٢٠٠٧هوهدهستی پێكردبوو و هاوكات ئاشكرا بوونی دزی و ڕانتخۆریی بهرینی مۆرهكانی دهسهڵات، كۆمهڵگهی پیاومهزن، ههمووی ئهوانه،دهستیان خستبووهناو دهستی یهكهوهو كۆمهڵگای توونێسیان بهرهو ڕاپهڕینێكی جهماوهری برد. ئهوهیكهلهتوونێس ڕوویدا، لهسهر بهستێنی ههر ئهو باروودۆخهمادییهبوو كهبهشێوازی جۆراوجۆر ،لهباقیی وڵاتانی دیكههاتهئاراوهو ئهم ڕاستییهش لهچاوی تیژبینی هیچ مرۆڤێك شاراوهنهبوو. ئهو جهماوهرهی كهكارد بهئێسقانیان گهیشتبوو، ئاخێزێكی مهزنی ناڕهزایهتیان وهڕێخست كهنهتهنیا هێندێك لهدیكتاتۆرهكانی ڕووخاند، بهڵكوو هێستاش، دوای تێپهڕینی ١٠ ساڵ، پاش لهرزهكانی قاڕهكان دهپێوێ.

خۆسووتاندنی بوعهزیزی، شهپۆلێكی بهرینی هاوپشتیی وهڕێخست و دهستبهجێ زۆرێك لهشارهكانی توونێسی گرتهوهو تهنیا ١٠ ڕۆژ دواتر، لهپێتهختی توونێس، درووشمیعهداڵهتی كۆمهڵایهتی، مافی كار، نان، ئازادیی بیروڕا و مانگرتنبهرز كرایهوه‌. له١٤ی ژانویهدازهینولعابدین بێن عهلی، حاكمی چهند دهیهی توونێس، ناچار بوو ئهم وڵاتهجێ بهێڵێ. ههڵاتنی ناوبراو متمانهبهخۆیی ناڕازیانی لهباكووری ئهفریقا و ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست زیاتر كرد. بێگومان خهڵكی توونێس پاش ڕووخانی دهسهڵاتی بێن عهلی، چاوهڕێی ژیانێكی باشتر بوون و ئهوهش مافی خۆیان بوو، بهڵام نهتهنیا باروودۆخی ئابوورییان باشتر نهبوو بهڵكوو تهنانهت ڕێژهی بێكاری ڕۆیشتهسهرێ و هاوكات ناڕهزایهتیی خهڵك بهتوندترین شێوهسهركوت كرا. ئهو ئیسلامیستانهی كهلهقالبی حیزبی نێهزهت و بهناو لهههڵبژاردنێكی ئازاد دا دهسهڵاتیان گرتهدهست، نهتهنیا ئهركهكانی ئهم ههڵبژاردنه، واتهداڕشتنی یاسای بنهڕهتی و ههڵبژاردنی پارلهمانیان لهماوهی یهكساڵدا، بهجێ نههێنا، بهڵكوو لهههمان حاڵدا، ههموو ئامرازهكانیان بهكار هێنا تا مۆری ئیدێئۆلۆژیك ـــ سیاسیی خۆیان لهگشت یاسا و ئۆرگانهدهوڵهتییهكان بدهن. ئهوان هاوكات میلیشیای خۆیان ڕێكخست و ناویپاسدارانی ئینقلابیان لهسهر دانا كهڕێك بهشوێن ئهو ئامانجانهوهبوون كهپاسدارهكان لهئێران، پاش ڕووخاندنی ڕژیمی ستهمی پاشایهتی، بۆ سهركوتی شۆڕش، گرتیانهبهر

كۆتاییهكانی ژانویهی ساڵی ٢٠١١ی زایینی، ناڕهزایهتی لهمیسر و یمهن دهستی پێكرد. لهم دوو وڵاتهش هێزهسهركوتگهرهكان هاتنهمهیدان، بهڵام نهیانتوانی خهڵك بگهڕێننهوهماڵهكانیان. له١١ی فێوریهی ههمان ساڵدا واتهلهماوهی كهمتر لهدوو مانگ پاش خۆسووتاندنی محهممهد بوعهزیزی، مۆبارهك دیكتاتۆری میسریش ڕووخا و بهمجۆرهدوو دیكتاتۆری یهكگرتووی جیهانی ڕۆژئاوا لهمهودای كهمتر لهیهك مانگدا ڕووخان. بزووتنهوهی ناڕهزایهتیی لهمیسر، لهڕاستیدا بزووتنهوهی لاوان و توێژهكانی خوارهوهی جهمعییهتی مامناوهندی كۆمهڵگا بوو كهبهردهوام بهرهو خوارهوهی كۆمهڵگا دادهخزان. بهڵام ئهوهیكهئهوانی ڕاپهڕاندبوو، وهدهست هێنانی ئازادی بوو و ههربۆیهههڵوهشاندنهوهییاسای نائاساییودادگا نیزامییهكانپتر لهههموو خواستێك، لهڕۆژانی یهكهمدا وهبهرچاو دههات. بزووتنهوهی ناڕهزایهتیی، لهمهسیری پێشڕهویی خۆیدا ئهو چوارچێوهیهشی تێپهڕاند و درووشمیخهڵك خوازیاری ڕووخاندنی نیزامنبوو بهداخوازیی سهرهكی. سهرهڕای ئهوانه،نابێ لهبیرمان بچێتهوهكهتهنیا لهساڵی ٢٠١٠ی زایینیدا لانیكهم ڕۆژانهسێ ناڕهزایهتیی كرێكاری بهڕێوهدهچوو و كرێكارانی بهندهر لهشاری ئیسكهندهرییهچهندین مانگ بوو كهلهمانگرتندا بهسریان دهبرد. لهو نێوهدا ئهگهر باسی دهور و نهخشی ژنان نهكرێ، دیمهنی ڕاستهقینهی ئهم ناڕهزایهتیانه، ناكامڵ دهمێنێتهوه‌. لهڕاستیدا، كۆمهڵگای پیاومهزن و زاڵ بوونی ئایین باروودۆخێكی خوڵقاندبوو كهژنان تێیدا گرفتاری ههڵاواردنی ڕهگهزی بوون. لێرهشدا، دیسان، كۆنهپهرست ترین بهشی بورژوازیی میسر، واتههاوپهیمانیهتیی ئهخوانهكان و سهلهفیستهكان، لهجهرهیانی گشت پرسیهكدا، دهسهڵاتیان گرتهدهست. بهڵام ئهم دهوڵهتهش زۆری خۆ نهگرت و لهگهڵ هاتنهوهمهیدانی دووبارهی جهماوهری ناڕازی دژ بهم دهوڵهته، ئهرتهش كهپارێزهی نیزامهنۆژنكراوهكهیمۆرسیبوو، لهڕێگهیكودتایهكهوه، كاری دهوڵهتی ئیسلامیستهكانی یهكسهرهكرد. ئهم جارهیان ئهرتهش لهژێرناویدیفاع لهبهرژهوهندی زۆرینه‌”، مهشرووعیهتی بهكردهوهی خۆی دا. كارنامهی كورتی ئیسلامیستهكان ئهوهندهدژهمرۆیی بوو كهخهڵك لهبیریان چۆوهكهپاش ڕووخانی مۆبارهك، ٦ مانگی پێویست بوو كهدژبهشۆرای نیزامی و  دادگا نیزامییهكان بێنهوهسهر شهقامهكان و بۆ جارێكی دیكهبهنیسبهت ئهو ئهرتهشهی كهساڵیانی ساڵ سهركوتی كردبوون، خۆشباوهڕیان پهیدا كرد.

ههموو دهوڵهتهڕۆژئاواییهكان كهساڵیانێكی دوور و درێژ دهستیان لهناو دهستی ئهم دیكتاتۆرانهدابوو و بههێندێكیان لهوانهقهزافی، ئهركی ڕێگری لههاتنی كۆچبهرانیان بۆ بهناو جیهانی پێشكهوتووی ڕۆژئاوا سپاردبوو، لهناكاو، فریوكارانه، بهرهوپیری بزووتنهوهناڕهزایهتیهكانهوهڕۆیشتن و هاوكات ههموو بهند و بهست و پهیوهندییهكانیشیان لهگهڵ دهوڵهتانی دیكهپاراست. هاوكات دهرفهتێكیان بۆ خوڵقا كهسێناریۆیڕژیم چهینجی خۆیان لهپهیوهند لهگهڵ سهرانی یاغیی هێنتدێك لهم وڵاتانه، بێننهوهگۆڕێ. ئهم بابهتهش پتر لهههموو شوێنێك لهوڵاتانی لیبی و سووریهخۆی نیشان دا. بینیمان كهلهلیبی و سووریه، دهستبهجێ ڕهوتهكانی بهناو ئۆپۆزیسیۆنیان، كهیهك لهیهك دواكهوتووتر بوون، پڕچهك كرد و جهماوهری ناڕازیان پێ لهمهیدان خستهدهرێ. لهیهمهن بزووتنهوهی ناڕهزایهتی لهنیوهی مانگی مارسدا لهلایهن تانكهكانی عهرهبستانی سعوودی، كهلهلایهن ههر ئهم بهناو پێشكهوتووانهی ڕۆژئاواوهبهرههم هاتوون، نوقمی خوێن كرا.

لهڕاستیدا ئهوهیكهلهتوونێس ڕوویدا، ڕووخانی دهوڵهتانی سهربهئیمپریالیسم و زاڵ بوونی هێزهكۆنهپهرستهئیسلامیهكان و ئهرتهش بوو بهسهر ئهو جهماوهرهداكهبۆ چهندین مانگ سهرهنجی گشت جیهانیان بهرهو خۆیان ڕاكێشابوو. ‌ لیبی و سووریه،ئێستاش بهردهوام مهیدانی ڕمبازێنی هێزهئیمپریالیست و كۆنهپهرهستهكانی ناوچهكهو مهیدانی سهرههڵدانی ڕهوتهتیرۆریستهئیسلامیهكانن‌. قهزافی بهدهستی ئۆپۆزیسیۆنی دهستسازهوه، كورژا. ئهسهد، درێژهی دهسهڵاتهكهی، منهتباری ئیمپریالیستی ڕووسیهو پشتوانیی بێدهریغی كۆماری ئیسلامی و حیزبوڵڵای لۆبنانه‌. بێگومان، سهرهڕای ههمووی ئهوانه، سهرههڵدانی بزووتنهوهی ناڕزایهتی لهسوودان و ئهلجهزایهر و لۆبنان و عێراق، بۆ جارێكی دیكهمزگێنیدهری ئاڵوگۆڕی نوێیه‌. پێویستههیوادار بین كهئهم بزووتنهوانه،ئهزموونی ئاخێزهكانی باكووری ئهفریقا و ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست، تێكهڵ بهخهباتیان بكهن.

بابەتی پەیوەندیدار

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-