بەپێى داتاکانى ماڵپه‌ڕی “وورڵد میتر” کە تایبەتە بە داتاکانى ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا، ژماره‌ی تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا لە گەیشتووەتە ٦ ملیۆن و ٣٤ هه‌زار و ٦٦٦ کەس و لەو ژمارەیەش ٣٦٦ هه‌زار و ٨٩٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢ ملیۆن و ٦٦١ هه‌زار و ٢٥٧ کەسیش بەیەکجارى چاکبونەتەوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە ئێستادا چین، کە بە كانگای بڵاوبونەوەى ئەم ڤایرۆسە دادەنرێت لە پلەى ١٦ ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین تۆمارى ئەم نەخۆشییەیان هەیە و ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەى کە زۆرترین زیانى بەرکەوتوە و لە ریزبەندى یەکەمى زۆرترین توشبون و گیان لەدەستدان و تەنانەت چاکبونەوەشە. شایانی باسه، تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٧٩٣ هه‌زار و ٥٣٠ له ئه‌مریكا توشى ئەم ویرووسه بوون و به‌هۆیه‌وه ١٠٤ هه‌زار و ٥٤٢ كه‌سیش گیانیان لەدەستداوە.