بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەرى “ووڕلد میتر” كه تایبه‌ته به بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییەکانی ویرووسی كۆرۆنا له‌ئاستی جیهان، ژمارەى تووشبووانی ئه‌م ویرووسه له ئاستی جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٣٠ ملیۆن و ٣٦ هەزار و ٨٦٨ کەس.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، بە تۆمارکردنی شەش ملیۆن و ٨٢٨ هەزار و ٣٠١ حاڵه‌تی تووشبوون، زۆرترین ژمارەی تووشبوونی بەو ویرووسه جیهانییە تۆمارکردووە. شایانی باسه، لە سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ٩٤٥ هه‌زار و ٩٢ كه‌س به ویرووسی کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها ٢١ مليۆن و ٨٠٤ هەزار و ٣٠ كه‌سیش چاكبوونەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ویرووسی کۆرۆنا كه له شاری وهان له چین سەری هەڵدا، به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
