ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا سێ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووه و لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٨٨٢ هەزار کەسیان چاکبوونەتەوە و زیاتر لە ٢٠٧ هەزار تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی دوایین ئامارەکان، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە ٣ ملیۆن و ٣ هەزار و ٣٥٢ کەس و زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە ویرووسی كۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمار كراوه کە زیاتر لە ٩٨٧ هەزار کەسه و لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٥٥ هەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوە. لە ئیسپانیاش زیاتر لە ٢٢٦ هەزار کەس تووشبون. لە ئیتالیا زیاتر لە ١٩٧ هەزار و لە وڵاتی فهڕانسه، ١٦٢ هەزار كهس و لە ئاڵمانیش، ١٥٧ هەزار کەس تووشی ویرووسی كۆرۆنا بوون. هاوکات ژمارەی تووشبوانی ویرووسی کۆرۆنا لە بریتانیا ١٥٢ هەزار کەسی تێپەڕاندووه. لەدوای ئەویش وڵاتی توركییه دێت کە زیاتر لە ١١٠ هەزار کەسی تووشی ئهم ویرووسه بوون. ڕاپۆرته دهوڵهتییهكان باس لهوه دهكهن لە ئێرانیش زیاتر لە ٩١ هەزار كهس تووشبوو تۆمارکراوە كه لهم ژمارهیه، ٥ ههزار و ٨٠٦ كهس گیانیان لهدهستداوه. ڕاگەیاندنی ئەو ئامارە لە حاڵێکدایە کە چەندین بەناو نوێنەری خهڵك لە مەجلیسی ڕژیم و ئەندامانی شورای شاری تاران ڕایانگەیاندبوو کە ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا زۆر زیاتر لە ئاماری فەرمییە کە وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت. هەروەها ناوەندی توێژینەوەی مەجلیسی ڕژیمی ئێران، ڕایگەیاندبوو کە ئاماری ڕاستەقینەی قوربانییان دوو بەرابەر و ئاماری تووشبووان لە نێوان ٨ تا ١٠ بەرابەر لە ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ڕژیم زیاترە.