ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی تووشبوان بە کۆرۆنا لە جیهاندا ١٩ ملیۆن كه‌سی تیپەڕاندووه.
بەپێى داتاکانی ماڵپه‌ڕی “ووڕلد میتر” کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەى ئامارەکانى ویرووسی کۆرۆنا لە جیهان، ژماره‌ی تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە، ١٩ ملیۆن و ٤١٥ كه‌س و لەو ژمارەیەش، ٧١١ هه‌زار و ٦٢٧ كه‌س گیانیان لەدەستداوە و ١٢ ملیۆن و ١٨٨ هه‌زار و ٢٩٥ كه‌سیش بەیەکجارى چاکبونەتەوە. هەر بەپێى داتاکانی ئه‌م ناوه‌نده، تا ئێستا ئەمەریکا به تۆمار كردنی ٤ ملیۆن و ٩٧٣ هه‌زار و ٧٤١ كه‌س له ریزبەندى یەکەم دایه و دوای ئه‌م وڵاته‌ش، هەریەکە لە وڵاتەکانى بەڕازیل، هێندوستان، ڕووسییه و ئه‌فریقای باشوور دێن.