ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دواى شەش مانگ لەسەرهەڵدانى ویرووسی کۆرۆنا و بڵاوبونەوەى بە جیهاندا، ژماره‌ی تووشبوان بەم ویرووسه پێنج ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
بەپێى داتاکانى سایتى”ورڵد میتر” کە تایبەتە بە داتاکانى ویرووسی کۆرۆنا لە جیهان، ژماره‌ی تووشبوان بەم ویرووسه لە جیهاندا گەیشتووه‌تە پێنج ملیۆن و ٥٩٩ كه‌س. لەو ژمارەیەش ٣٢٥ هه‌زار و ١٥٦ كه‌س گیانیان لەدەستداوە و یه‌ك ملیۆن و ٩٧٠ هه‌زار و ٩١٨ كه‌سیش چاکبونەتەوە. تائێستاش ئەمەریکا یەکەمین وڵاتە کە زۆرترین زیانەکانى ئەم ویرووسه‌ی بەرکەوتوە و لەو وڵاتە یه‌ك ملیۆن و ٥٧٠ هه‌زار و ٥٨٣ كه‌س تووشبون و ٩٣ هه‌زار و ٥٣٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هاوكات رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند: تەنیا له‌مڕۆدا ١٠٦ هەزار حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە جیهاندا تۆمارکراوە و ئەوەش بەرزترین رێژەیە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئه‌م ویرووسه‌وه.