بەپێى داتاکانى ماڵپه‌ڕی “ووڕلد میتر” کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەى داتاکانى ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا، ژماره‌ی تووشبوان بەم ویرووسه گەیشتووه‌ته ١٨ ملیۆن و ٢٥ هه‌زار و ٨١٢ كه‌س و لەو ژمارەیەش ٦٨٨ هه‌زار و ٩٦١ كه‌س گیانیان لەدەستداوە و ١١ ملیۆن و ٣٣٣ هه‌زار و ٣٠٤ كه‌سیش بە تەواوى چاکبونەتەوە.
هەر بەپێى داتاکانی ئه‌م ناوه‌نده، تا ئێستاش ئەمەریکا لە ریزبەندى زۆرترین تۆمارى توشبوندایە و لەو وڵاتە ژمارەى توشبون گەیشتووەتە ٤ ملیۆن و ٧٦٤ هه‌زار و ٣١٨ كه‌س و دواتر هەریەک لە وڵاتانی بەڕازیل، هێندوستان، ڕووسییه و ئه‌فریقای باشوور دێن. لە ئێستادا ژمارەى تووشبوان بە کۆرۆنا کە بە کەیسى “ئەکتیڤ” ناویان دەبردرێت، ٦ ملیۆن و ٣ هه‌زار و ٥٤٧ حاڵەتە و لەو ژمارەیەش، ٥ ملیۆن و ٩٣٧ هه‌زار و ٧٩٥ كه‌س دۆخى تەندروستیان جێگیرە و ٦٥ هه‌زار و ٧٥٢ کەسیش لە دۆخێکى خراپى تەندروستیی دان.